هاوپه‌یمانی ناتۆ وا پـێشـنیازی هاوبه‌شـیکردنێـکی نوێ له‌گه‌ڵ ڕووسیادا ده‌کات و له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت پـێویسـته هه‌ردوولایان له‌مه‌ڕ مه‌سه‌له‌ی به‌رگری پـێـکه‌وه کاربکه‌ن.
له میانه‌ی وته‌که‌ی ئه‌مڕۆیدا له برۆکسل سـکرتێری گشـتی ناتۆ داوای پـیاداچوونه‌وه‌یه‌کی هاوبه‌شی په‌یوه‌ست به ئاسـته‌نگ و گرفته‌کانی ئاسایشی سه‌ده‌ی 21 ی کرد و گوتیشی ڕووسیا ده‌بێت بـبێته هاوبه‌شـێـکی ڕاسـته‌قینه و به‌رپـرس له ئاسایشی ئه‌وروپا و هه‌روه‌ها نێونه‌ته‌وه‌یی‌دا.
له درێژه‌ی گوته‌که‌یدا سـکرتێری گشـتی ناتۆ ئاماژه‌ی به‌وه دا ڕووسیا و ناتۆ و هه‌روه‌ها وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له کاتێـکی گونجاو و له‌باردا بڕوانـنه مه‌سه‌له‌ی به‌سـتنه‌وه‌ی سیسـتمی موشه‌کی به‌رگری.
هاوکات دمیتری ڕۆگۆزین نێردراوی ڕووسیا بۆ ناتۆ ده‌ڵێت تێبینی‌یه‌کانی سـکرتێری گشـتی ناتۆ زۆر پـۆزێتیڤ و بنیادنه‌رن. ناوبراو ده‌شڵێت ده‌بێت هه‌ر سێ لایه‌ن پـێـکه‌وه پـێشنیاره هه‌مه جۆره‌کان شـیبکه‌نه‌وه.
ئه‌وه‌ی شـایه‌نی باسه دوای هه‌رسـهێنانی حکومه‌تی کۆمۆنیست له مۆسـکۆ په‌یوه‌ندیـیه‌کانی نێوان ڕووسیا و وڵاتانی ئه‌وروپایی خۆرئاوا گوڕوتینی به‌خۆوه بینی، به‌ڵام په‌یوه‌ندیـیه‌کانیان له سـاڵی ڕابردوودا سه‌رله‌نوێ گرژبوو له‌و ده‌مه‌ی ڕووسیا بره‌وی به توانا و ده‌سه‌ڵاتی خۆی له نێو وڵاتانی کۆمۆنیستی پـێشـووی ئه‌وروپا و ئه‌وروپای خۆرهه‌ڵاتدا و هه‌روه‌ها له‌شـکری ڕووسیا چووه نێو خاکی گورجستان.