حکومه‌تی کوماری ئیسلامی ئیران ڕۆژی 17 ی سـێپتامبه‌ری 1992 سکرتێری گشتی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، دوکتۆر سادق شه‌رفکه‌ندی و هه‌روه‌ها فه‌تاح عه‌بدولی، همایون ئه‌رده‌ڵان و نوری دهکوردی یان له شاری بێڕلێنی ئاڵمان به پێی پیلانیکی له پێش داڕێژراو کوشت، هه‌ر وه‌ک دادگای ئاڵمان پاش لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی درێژخایه‌ن به‌م ئه‌نجامه گه‌یشت.
جه‌عفه‌ر حامیدی توێژێنه‌ری سیاسی و ئۆستادی به‌شی زانست له زانکۆی نۆڕوێژ سه‌باره‌ت به که‌سایه‌تی دوکتور سادق شه‌رفکه‌ندی، ناسراو به دوکتور سه‌عید ده‌ڵێت ناوبراو په‌یوه‌ندیـیه‌کی نزیکی له‌گه‌ڵ خوێندکاران له نێو خو و له‌گه‌ڵ ئاکادمیـیه‌کان و به توانایانی زانستی له ده‌ره‌وه هه‌بوو.
هه‌روه‌ها به‌ڕێز حامیدی ده‌شڵیت ڕووداوه‌کانی 11 و 17ی سـێپتامبه‌ر هه‌م بو خه‌ڵکی ئه‌مریکا و هه‌م بو خه‌ڵکی کورد وه‌بیرهێنه‌ره‌وه‌ی تراژیدین.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 7:53 خوله‌كه.