چوارشه‌ممه ئێران کۆمه‌ڵێـک پـێشـنیازی بۆ گفتوگۆی نوێ ئاڕاسـته‌ی پـێـنج ئه‌ندامانی هه‌میشه‌یی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و ئه‌ڵمانیا کرد.
پـێـنجشه‌ممه وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ڕه‌دی پـێشـنیازی نوێی ئێرانی داوه. ده‌مڕاسـتێـکی باڵای وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه گوتی پـێشـنیازه‌که وڵامده‌ری گه‌وره‌ترین نیگه‌رانی ئێمه، ئه‌ویش پـرۆگرامی ناوه‌کی نه‌بووه.
له مێزگردی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا هاوکارانمان موعته‌به‌ر شیروانی و حه‌یده‌ر که‌ریم باسیان له بژاره‌کانی به‌رده‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌رۆک ئۆباما له هه‌ڵـسوکه‌وت له‌گه‌ڵ پـرۆگرامی ناوه‌کی ئێران‌دا کردووه و هه‌روه‌ها کاریگه‌ری مه‌سه‌له‌ی ناوه‌کی به‌سه‌ر باری ناوخۆی ئێران‌دا.
ئه‌م به‌ڕێزانه که شـاره‌زا و چاودێری سـیاسی کاروباری ئێران و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستن میوانانی مێزگرده‌که بوون:
عه‌بدوڵڵا حیجاب، له ئۆسلۆی نه‌رۆیژ.
ئه‌حمه‌د ئه‌سـکه‌نده‌ری، له سـتۆکهۆڵمی سـوید.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی مێزگرده‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 16:44 خوله‌كه.