کاربه‌ده‌ستانی ئه‌فغانی ده‌ڵێن فڕۆکه‌یه‌کی شه‌ڕکه‌ری هێزه‌کانی ناتۆ له سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی هێرشی کرده سه‌ر ماشێنێکی بارهه‌ڵگری سـووته‌مه‌نی له باکوری ئه‌فغانستان، له ئاکامدا نزیکه‌ی 90 که‌س کوژران که مه‌ده‌نیشی تێدا بوو.
کاربه‌ده‌ستانی هه‌رێمی کوندوز ده‌ڵێن زۆرینه‌ی کوژراوه‌کان ملیتانی تاڵیبان بوون.
کاربه‌ده‌ستانی ناتۆ پشتڕاستیان کرد که ئه‌وان فه‌رمانی ئه‌و هێرشه ئاسمانیـیه‌یان داوه به مه‌به‌ستی هێرشکردنه سه‌ر ئه‌و ملیتانانه‌ی که دوو لۆری بارهه‌ڵگری سـووته‌مه‌نیـیان ڕفاندبوو. ئه‌وان ده‌ڵێن لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌که‌ن که ئاخۆ ئه‌و هێرشه هیچ که‌سی مه‌ده‌نی کوشتووه یان نا.
کاربه‌ده‌ستانی خۆجێی له هه‌رێمی کوندوز ده‌ڵێن ملیتانه‌کانی تاڵیبان ئه‌و لۆریـیانه‌یان ڕفاند و بردوویانن بۆ گوندێك له ناوچه‌ی عه‌لی ئاباد. نزیک سنووری باکوری ئه‌فغانستان له‌گه‌ڵ تاجیکستان. کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن ملیتانه‌کان بانگی گوند نشینه‌کانیان کردبوو که به‌نزین وه‌رگرن له‌و کاته‌دا ته‌قینه‌وه‌یه‌ک ڕوویدا.
ئه‌م ڕووداوه‌ش ئاماژه به زیادبوونی نا ئارامی له باکوری ئه‌فغانستان ده‌کات.
له ڕۆژی پـێنجشه‌ممه‌ش وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریکا ڕۆبه‌رت گه‌یتس گوتی ئه‌و له‌و بڕوایه‌دا نیـیه که شه‌ڕی ئه‌فغانستان له ده‌ست ده‌رچووبێت. و گوتیشی ستراتیژیه‌ته‌که‌ی سه‌رۆك ئۆباما ته‌نها ئێستا ده‌ستی پـێـکردووه و پـێویسته کاتی زیاتر بدات به کارکردن له سه‌ری.