سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌ی زیاتر دیموکراتیزه‌کردنی تورکیا و ڕۆڵی له چاره‌سه‌رکردنی مه‌سه‌له‌ی کورد له‌و وڵاته و هه‌روه‌ها هه‌ڵوێستی ئۆپـۆزیسـیۆنیش له به‌رامبه‌ریدا هاوکارمان به‌ڵـێن سـاڵح گفتوگۆی له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌نووس تولین ده‌لۆگلوو سه‌رۆکی ئۆفیسی ڕۆژنامه‌ی هه‌به‌ر تورک له واشـنتن کردووه و پاشـان ڕاپـۆرتێـکی له‌سه‌ر ئاماده‌کردووه.
تولین ده‌لۆگلوو ده‌ڵێت ئه‌و پـێوانیـیه لایه‌نی ئۆپـۆزیسـیۆنی تورکیاش له دژی کرانه‌وه بن، به‌ڵام له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان تێـبگه‌ن ئه‌م کرانه‌وه‌یه چی له‌خۆده‌گرێت یان پـێـکهاته‌کانی چین و ده‌شڵێت پـێشیوایه زۆر که‌س دان به‌وه‌دا ده‌نێن حکومه‌ت هه‌نگاوێـکی باش ڕووه‌و پـێش ده‌نێت به‌ڵام هاوکات داوای زانیاری زیاتری ئه‌و هه‌نگاوانه له حکومه‌ت ده‌کرێت.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 5:25 خوله‌كه.