ڕۆژی شه‌ممه که‌ناڵی ته‌له‌فیزیۆنی ئه‌لعالمی ده‌وڵه‌تی ئێران ڕایگه‌یاند که‌وا کاربه‌ده‌سـتان 3 گه‌شـتیاری ئه‌مه‌ریکایی‌یان ده‌سـتگیرکردووه که به شـێویه‌کی نایاسـایی له سـنووری باکوری عێراقه‌وه خۆیان کردووه به ناو خاکی وڵاته‌که‌یاندا.
کاربه‌ده‌سـتانیش له هه‌رێمی کوردسـتانی عێراقیشه‌وه ده‌ڵێن ئه‌و سێ گه‌شـتیاره ڕۆژی هه‌ینی که به پـیاده له نزیـک سـنووره‌کانی ئێرانه‌وه گه‌شتیان ده‌کرد ڕێـگایان بزرکردووه و به هه‌ڵه سنووری ئێرانیان به‌زاندووه.
کاربه‌ده‌سـتانی ئاسایشی هه‌رێمی کوردسـتان ده‌ڵێن سێ گه‌شـتیاره‌که په‌یوه‌ندیـیان به هاوڕێــیه‌کی دیکه‌ی خۆیانه‌وه کردووه و پـێان گوتووه ئه‌وان پاش ئه‌وه‌ی که‌وتوونه‌ته ناو خاکی ئێرانه‌وه تووشیان بووه به تووشی چه‌ند سه‌ربازێـکه‌وه.
جێی ئاماژه پـێـکردنه ئه‌و چوار ئه‌مه‌ریکایی‌یه هه‌فته‌ی ڕابردوو گه‌یشـتوونه‌ته هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی کوردسـتان. پاشـان به‌ره‌و سه‌یرانگه‌ی ئه‌حمه‌د ئاوای نزیـک سـنووری ئێران ڕۆیشـتوون. کاربه‌ده‌سـتانی کورد ده‌ڵێن ئه‌و گه‌شـتیارانه ئاگادارکراونه‌ته‌وه له‌وه‌ی زۆر له سـنووری ئێرانه‌وه نزیـکن.
سه‌باره‌ت به‌م هه‌واڵه له‌تیف نێروه‌یی په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له سـلێمانی ڕاپـۆرتی ناردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 2:50 خوله‌كه.