سه‌رۆکی پـیشـووی لایبیریا چارڵس تایله‌ر بۆ جاری یه‌که‌م شایه‌تی خۆی ده‌دات له به‌رده‌م دادگای تاوانه‌کانی شه‌ڕی نێونه‌ته‌وه‌یی له لاهای هۆڵه‌ندا، ده‌ڵێت ئه‌و دۆزه‌ی له دژی کراوه له‌سه‌ر بناغه‌ی درۆیه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه به‌ڕێز تایله‌ر به دادگای گوت جێی داخ و مه‌خابنه که دادگا گوێ له زانیاری ناڕاست و قسه و قسه‌ڵۆک ده‌گرێت سه‌باره‌ت به ڕۆڵی ئه‌و له شه‌ڕی ناوخۆی سیرالیۆنی وڵاتی دراوسێ که بۆ ماوه‌ی 10 سـاڵ به‌رده‌وام بوو و له 2002 کۆتایی پـێهات.
تایله‌ر باسی له 14 منداڵه‌که‌ی خۆی کرد کاتێـک ئه‌و گوتی ئه‌و هه‌موو ژیانی خۆی ته‌رخان کردووه بۆ شه‌ڕێـک که ئه‌و باوه‌ڕ ده‌کات ڕاست و دوروسته.
ڕێبه‌ری 61 سـاڵه‌ی لایبیریا تاوانبارکراوه به پـشـتیوانیکردنی به‌ره‌ی یه‌کگرتووی شۆڕش له سیرالیۆن.