چه‌ند ڕۆژێـک له‌مه‌وبه‌ر 22 هه‌مین سـاڵیادی کیمیابارانی شـاری سه‌رده‌شت بوو، ئه‌وه‌ی له لایه‌ن فڕۆکه‌کانی حکومه‌تی عێراقی سه‌رده‌می سه‌دام حسێنه‌وه بۆردومان کرا.
به‌و بۆنه‌یه‌وه به‌یانـنامه‌یه‌ک له لایه‌ن کۆمه‌ڵێـک له چالاکانی مافه‌کانی سـڤیل بڵاوکرایه‌وه.
جه‌لال حاجی‌زاده ڕۆژنامه‌نووس و چالاکی مافه‌کانی مرۆڤ یه‌ک له‌و که‌سـانه‌یه که به‌یانـنامه‌که‌یان بڵاوکردۆته‌وه. هاوکارمان جانی دیلان له‌و باره‌یه‌وه گفتوگۆیه‌کی له‌گه‌ڵدا کردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 9:52 خوله‌كه.