مه‌لایه‌کی ناوداری ئێرانی داوای له حکومه‌تی وڵات کردووه به توندی سـزای ڕابه‌رانی خۆپـیشـاندانی ناڕه‌زایی ئاکامی ئه‌نجامی هه‌ڵـبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی بده‌ن.
له میانه‌ی وتاری ئه‌مڕۆی هه‌ینی له زانکۆی تاران ئه‌حمه‌د خاته‌می گوتی ده‌بێت ئاژاوه‌گێڕان به توندی و به‌بێ به‌زه‌یی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بکرێت. هاوکات ڕۆژنامه‌وانی بیانی به هانده‌رانی خۆپـیشـاندان تۆمه‌تبار ده‌کات.
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێرانی به توندی وه‌ڵامی خۆپـیشـاندانی ناڕه‌زایی‌یان داوه‌ته، ئه‌وه‌ی له لایه‌ن میر حسێن موسه‌ویـیه‌وه ڕابه‌رایه‌تی ده‌کرێت و تا ئێسـتا به لای که‌م 17 که‌س له میانه‌ی خۆپـیشـاندانه‌کان کوژراون و هێزه‌کانی ئاسایشی ئێرانیش به سه‌دان هاوڵاتیـیان ده‌سـتگیرکردووه.
هاوکات ده‌سـته‌ی باڵای یاسایی ئێرانی ده‌ڵێت ده‌نگدانی سه‌رۆکایه‌تی 12 ی ئه‌م مانگه‌ی ئێران ئه‌وه‌ی مشـتومڕی لێـکه‌وتۆته‌وه پاکترین هه‌ڵـبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی بوو هه‌تا ئێسـتا وڵات به‌خۆیه‌وه بینیبێت، وه ده‌نگه‌کانی ئۆپـۆزیـسیۆن ڕه‌تده‌کاته‌وه که ده‌ڵێن به ئه‌ندازه‌یه‌کی گه‌وره سـاخته‌کاری له ده‌نگه‌کاندا کرابوون.
له‌و باره‌یه‌وه ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی ئێرانی ناسراو به IRNA ئه‌مڕۆ ڕایگه‌یاند ئه‌نجومه‌نی شـورای نیگه‌هبان گه‌یشته ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی فێڵ و سـاخته‌کاری زۆر له ده‌نگدانه‌که‌دا نه‌کرابوو ئه‌وه‌ی مه‌حمود ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژادی سه‌رۆکی ئێرانی به جیاوازیـیه‌کی به‌رچاو له ده‌نگ سه‌رکه‌وتنی تیادا تۆمارکرد و بۆ خولی دووه‌می سه‌رۆکایه‌تی هه‌ڵـبژێردرایه‌وه.