کاربه‌ده‌سـتانی عێراق ده‌ڵێن بۆمبێـک له گه‌ڕه‌کی سه‌دری شـاری به‌غدا ته‌قیوه‌ته‌وه و به لایه‌نی که‌م 72 که‌س کوژراون و 160 ی دیکه‌ش برینداربوون.
ته‌قینه‌وه‌که ڕۆژی چوارشه‌ممه له بازاڕی ناوچه‌یه‌ک ڕوویداوه که زۆربه‌ی دانیشـتوانه‌که‌ی شیعه‌ئاینزان. کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن بۆمبه‌که له ژێر سه‌وزه‌ی سه‌ر عه‌ره‌بانه‌یه‌ک شـاردرابۆیه‌وه.
هه‌روه‌ها کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن له دوو توندوتیژی دیکه‌دا له به‌غدای پایته‌خت یه‌ک که‌س کوژراوه و به لایه‌نی که‌م 14 که‌سی تریش برینداربوون.
پـێشـتر ده‌مڕاستی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریکا جێف مۆڕه‌ڵ گوتی پـێشبینی ده‌کرێت ئاسـتی توندوتیژیـیه‌کان پـتر بـبێت به‌ر له‌وه‌ی له هه‌فته‌ی داهاتوو هێزه شه‌ڕکه‌ره‌کانی ئه‌مریکا له شـاره‌کانی عێراق بکشێنه‌وه.
سه‌رۆک وه‌زیری عێراقیش نوری ئه‌لمالیکی هۆشـداری داوه و گوتوویه‌تی ڕه‌نگه یاخیبووان هێرشه‌کانیان چڕتر بکه‌نه‌وه.