دکتۆر عه‌لی‌ڕزا نوری‌زاده به‌ڕێوه‌به‌ری نێوه‌ندی توێژینه‌وه‌ی عه‌ره‌بی- ئێرانی بنکه له له‌نده‌ن له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن سـاڵح ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر خه‌ڵـکی ئێران به‌شداریـیه‌کی زۆر بکه‌ن له‌و ده‌نگدانه‌ی بۆ هه‌ڵـبژاردنی سه‌رۆکی وڵاته‌که‌یاندا ده‌کرێت ئه‌وا سه‌رۆکی ئێسـتای ئێران محمود ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد هه‌ڵـبژاردن ناباته‌وه. ده‌شڵێت به‌ڵام ئه‌گه‌ر کاندیده‌کانی تر قه‌ناعه‌ت به خه‌ڵـک نه‌که‌ن تا به‌شـداری له ده‌نگداندا بکه‌ن ئه‌وا مه‌ترسـیـیه‌کی تر دێته‌کایه.
به‌ڵێن سـاڵح ڕاپـۆرتێـکی له‌سه‌ر تێڕوانینه‌کانی دکتۆر عه‌لی‌ڕزا نوری‌زاده ئاماده‌کردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 5:48 خوله‌كه.