هێرشبه‌رێـکی خۆکوژ په‌لاماری بنکه‌یه‌کی په‌یوه‌ندیـکردنی پـۆلیسی فریاگوزاری داوه له ئیسلام ئابادی پایته‌ختی پاکسـتان و 2 ئه‌فسه‌ری پـۆلیسی کوشـتووه و ژماره‌یه‌کیش بریندارن.
پـۆلیسی پاکسـتان ده‌ڵێت ئه‌و هێرشبه‌ره ده‌رنگانێـکی ئه‌مڕۆ شه‌ممه خۆی گه‌یاندۆته ئه‌و بنکه‌یه و کاتێـک ئه‌فسه‌ره‌کانی پـۆلیس ده‌سـتیان به ته‌قه‌کردن کردووه لێی خۆی ته‌قاندۆته‌وه.
ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌ی ئه‌مڕۆش دواترینه له‌و زنجیره هێرشـانه‌ی له شـاره‌کانی پاکسـتاندا ڕوویان‌داوه که کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن وه‌ک تۆڵه‌کردنه‌وه‌یه به‌رامبه‌ر به‌و هه‌ڵـمه‌ته له‌شـکریـیه‌ی کراوه‌ته سه‌ر تاڵیبانه‌کانی باکوری ڕۆژئاوای پاکسـتان.
زوویه‌کی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ش دوو گیراوی ئاست به‌رز کوژراون کاتێـک به بۆمب و به چه‌کی تریش هێرش کرایه سه‌ر ئه‌و کاروانه له‌شـکریـیه‌ی ئه‌و دوو که‌سه گیراوه‌ی ده‌گواسـته‌وه.
کاربه‌ده‌سـتانی پاکسـتان ده‌ڵێن گیراوه‌کان ناویان موحه‌مه‌د عه‌له‌م و ئه‌میر عیزه‌ته.
موحه‌مه‌د و ئه‌میر ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه گیراون و ئه‌ندامانی باڵای ڕێـکخراوه‌ی ته‌حریکی نیفازی شه‌ریعه‌تی موحه‌مه‌دی بوون. عه‌له‌م جێـگری سه‌رۆک و ئه‌میریش ده‌مڕاستی ئه‌و ڕێـکخراوه بووه.