هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق له به‌رده‌م هه‌ڵـبژاردندایه و وه‌ک ڕاگه‌یه‌ندراوه بڕیاره ڕۆژی 25 ی حه‌وتی ئه‌مسـاڵ ئه‌م هه‌ڵـبژاردنه بکرێت.
له ئێسـتاوه بۆ ئه‌و کاته میدیا له‌م هه‌رێمه‌ی عێراقدا ده‌توانێت چی بکات و چ جۆره ڕۆڵێـک بگێڕێت له ئاڕاسـته‌کردنی ده‌نگده‌ران و دانی زانیاری تایبه‌ت له‌سه‌ر لیسـته به‌شـداربووه‌کانی هه‌ڵـبژاردن به ده‌نگده‌ران به‌ر له چوونیان بۆ سه‌ر سـندوقه‌کانی ده‌نگدان.
میدیا له هه‌رێمی کوردسـتان به گشـتی ده‌کرێت وه‌ک دوو به‌ش لێی بڕوانرێت، میدیایه‌ک که سه‌ر به لایه‌نه‌کانه و ئه‌وی تریشـیان وه‌ک ده‌گوترێت میدیای ئازاد یان سه‌ربه‌خۆیه.
ڕاوبۆچوونی جیاواز له‌سه‌ر ڕۆڵی میدیا هه‌یه له هه‌رێمه‌کدا. هه‌ندێـک وای داده‌نێن میدیای حزبی زاڵه و باڵاده‌ست ده‌بێت، له کاتێـکدا هه‌ندێـکی تر ده‌ڵێن ئه‌و گۆڤار و ڕۆژنامانه‌ی ده‌چنه خانه‌ی میدیای سه‌ربه‌خۆوه زیاتر جێی متمانه‌ی ده‌نگده‌ران و وه‌ک سه‌رچاوه‌یه‌کی سه‌ره‌کی هه‌واڵه‌کان و زانیاریـیه‌کان لێی ده‌ڕوانن.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 13:58 خوله‌كه.