له‌م مانگه‌دا بۆنه‌ی 17 هه‌مین سـاڵیادی دامه‌زراندنی به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا به‌سه‌رکرایه‌وه. هه‌موو ڕۆژێـک ده‌نگی ئه‌مریکا په‌خش بۆ کوردی عێراق و ئێران و تورکیا و سـوریا و به‌شه‌کانی تری ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین و قه‌فقاز ده‌کات. به‌شـی کوردی به دوو زاراوه‌ی سه‌ره‌کی زمانی کوردی که بریتین له کرمانجی و سـۆرانی به‌رنامه‌کانی په‌خش ده‌کات.
ڕادیۆی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا هه‌واڵ و زانیاریـیه‌کان بڵاوده‌کاته‌وه سه‌باره‌ت به‌و ڕووداوانه‌ی که له هه‌موو شـوێنـک کاریگه‌ریـیان له‌سه‌ر که‌سـانی کورد هه‌یه. به‌شه‌که به‌رنامه‌یه‌کی هه‌فتانه‌ی ئاخافتنی هه‌یه ناسراو به " هه‌له‌و واشـنتن" که تیایدا به‌شـداربووان له ڕێـگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه پـرسـیار ئاڕاسـته‌ی شـاره‌زایان ده‌که‌ن سه‌باره‌ت به هه‌موو بابه‌تێـک له پاراسـتنی ژینگه‌وه بۆ مافه‌کانی که‌لتوری و هه‌تا نوێنه‌رایه‌تی دیموکراسی بۆ کورد. ئه‌و به‌رنامه‌یه ژماره‌یه‌کی زۆر په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی له به‌شـداربووانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین و به‌شه‌کانی تری جیهانه‌وه پـێده‌گات. هه‌ندێـک به‌رنامه و بابه‌تی دیکه له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی ئه‌و به‌شـه بڵاوده‌کرێته‌وه www.voanews.com/kurdish و www.voanews.com/kurdi .
دکتۆر نه‌جمه‌دین که‌ریم سه‌رۆکی ئه‌نسـتتیوتی کوردی له واشـنتن که ڕێـکخراوێـکی ناحکومی توێژینه‌وه و ڕۆشـنبیریـیه ده‌ڵێت به‌شی کوردی ڕادیۆی ده‌نگی ئه‌مریکا بایه‌خداره بۆ کوردانی هه‌رێمه‌که.
دکتۆر نه‌جمه‌دین که‌ریم : " دامه‌زراندنی به‌شی کوردی له سـاڵی 1992 دا هه‌نگاوێـکی زۆر گرنگ و پـێویست بوو بۆ گه‌یاندنی هه‌واڵه‌کان بۆ خه‌ڵـکی کورد به جۆرێـکی بێ لایه‌نانه و بێ ده‌سـتکاریـکردن. به ڕاسـتیش ئه‌وه بۆشـایی‌یه‌کی گه‌وره بوو که له لایه‌ن ڕادیۆی ده‌نگی ئه‌مریکاوه پـڕکرایه‌وه. له ئه‌زموونی خۆمه‌وه ده‌زانم ئه‌مه به‌شـێـکی زۆر به‌ناوبانگه و خه‌ڵـکان له توێژه جیاوازه‌کانی ژیانه‌وه گوێبیسـتی هه‌واڵه‌کانی ده‌نگی ئه‌مریکان له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌کانی تردا و ئومێده‌واریشم ئه‌و ڕۆژه بێته دی که به‌شـه‌که به‌رنامه‌ی ته‌له‌فیزیۆنیشـیان هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵـکان باشـترین هه‌واڵ بـبینن و بیبیستن.
ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق مه‌حمود عوسـمان پـیرۆزبایی ئاڕاسـته‌ی به‌شـی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا کرد بۆ ئه‌و ڕۆڵه باشه‌ی بینیویانه سه‌باره‌ت به پـێشـخسـتنی په‌یوه‌ندی باشـتر له نێوان خه‌ڵـکانی ئه‌مریکا و کوردی عێراق و ناوبراو ئومێدی ده‌ربڕی که به‌رنامه‌کانی ئه‌و به‌شـه به‌رفراوان بن.
بۆ حه‌ڤده سـاڵ ده‌چێت به‌شـی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا وابه‌ست بوو به ئامانج و ئه‌رکی ده‌نگی ئه‌مریکاوه، ئه‌و ئه‌رکه‌ی که له یه‌که‌م په‌خشی ده‌نگی ئه‌مریکا له سـاڵی 1942 دا پـێناسه کرا به‌وه‌ی " هه‌واڵه‌کان ڕه‌نگه باش بن، هه‌واڵه‌کان ڕه‌نگه خراپ بن، ئێمه هه‌ر ڕاستیتان پـێده‌ڵـێن."