پـێده‌چێت ئه‌م هه‌ڵـبژاردنانه‌ی که به‌ڕێوه‌ن له هه‌رێمی کوردسـتانی عێراقدا هاوشـێوه‌ی هه‌ڵـبژاردنه‌کانی پـێشـوو نه‌بێت، به‌وه‌ی لیستی جیاواز یان لیسـتی سه‌ربه‌خۆ به‌شـداری له‌م هه‌ڵـبژاردنانه‌دا ده‌که‌ن. ئه‌م لیسـتانه‌ش زیاتر جه‌خت له مه‌سه‌له‌ی گۆڕانکاری ده‌که‌نه‌وه، یان له مه‌سه‌له‌ی چاکسـازی، لیسـته‌که‌ی نه‌وشیروان مسـته‌فا هه‌ر بۆخۆی ناوی لێنراوه " گۆڕان" ، لیسـتی دکتۆر عه‌بدول‌مسه‌ور بارزانی " چاکسـازی له کوردسـتان".
له‌و باره‌یه‌وه هاوکارمان به‌ڵـێن سـاڵح گفتوگۆی له‌گه‌ڵ نووسه‌ر و لێـکۆڵه‌ره‌وه بابه‌کر دڕه‌یی کردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6:16 خوله‌كه.