پـۆلیسی عێراق ده‌ڵێت هێرشـبه‌رێـکی خۆکوژ خۆی ته‌قاندۆته‌وه له نێو کۆمه‌ڵێـک چه‌کداری سـووننه‌ی هاوپه‌یمانی ئه‌مریکادا له باشوری به‌غدا، 9 که‌سی کوشـتووه و نزیکه‌ی 30 که‌سی دیکه‌شی بریندارکردووه.
کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن ڕووداوه‌که له‌و ده‌مه‌دا بووه که نزیکه‌ی 200 پاسه‌وانی سـووننه له به‌رده‌م ناوه‌ندێـکی له‌شـکریدا له شـارۆچکه‌ی ئسـکهندهریـیه له پارێزگای بابل ڕیزیان به‌سـتبوو بۆ وه‌رگرتنی موچه‌کانیان.
له‌و باره‌یه‌وه په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریکا له به‌غدا گۆران تۆفیق ڕاپـۆرتی ناردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 1:25 خوله‌كه.