له‌شـکری ئه‌مریکا ده‌ڵێت 5 سه‌ربازی وڵاته‌که‌ی و 2 پـۆلیسی عێراقی له ته‌قینه‌وه‌ی ماشێـنێـکی بارهه‌ڵـگردا به ده‌سـتی خۆکوژێـک له شـاری موسڵی باکوری عێراق کوژراون.
پـێشـتر ڕاپـۆرته‌کان باسـیان له‌وه ده‌کرد که‌وا پۆلیسی عێراقی گوتویه‌تی یه‌ک که‌س کوژاروه و 20 ی دیکه‌ش برینداربوون له‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌دا له لای بنکه‌یه‌کی پـۆلیس له موسڵ.
جێی ئاماژه پـێـکردنه هه‌رچه‌نده توندوتیژی له ماوه‌ی سـاڵی ڕابردوودا له‌و شـاره به‌رده‌وام بووه که هێشـتا ئه‌لقاعیده له‌وێ چالاکه، به‌ڵام له ناوچه سـووننه‌کانی دیکه‌ی عێراق که‌مبوونه‌وه‌یه‌کی به‌رچاوی به‌خۆوه بینیوه.
سه‌باره‌ت به‌و ته‌قینه‌وه‌یه په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریکا له شـاری موسـڵ ئه‌میر گۆران ڕاپـۆرتی ناردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 1:35 خوله‌كه.