به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی دووشه‌ممه بومه‌له‌رزه‌یه‌کی به‌هێز چیاکانی ناوه‌ندی ئیتالیای هه‌ژاند و له ئاکامدا زیاتر له 90 که‌س گیانیان له‌ده‌سـتدا و ژماره‌یه‌کی زۆری خه‌ڵـکیش له ژێر داروپه‌ردوی باڵه‌خانه‌کاندا هێشـتا گیریان خواردووه.
سلڤیۆ برلسـکۆنی سه‌رۆک وه‌زیری ئیتالیا گوتی به لایه‌نی که‌م 1500 که‌س به‌هۆی ئه‌و بومهلهرزیهوه برینداربوون که له نزیـک شـاری دێرینی L'Aquila دا. ئه‌و شـاره له سه‌ده‌کانی ناوه‌ڕاسته‌وه هه‌یه و 110 کیلۆمه‌تر له باکوری ڕۆژهه‌ڵاتی ڕۆمای پایته‌خته‌وه دوره.
ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن به ده‌یان شـارۆچکه و گوندی دیکه‌ش له ناوچه‌ی Abruzzo له‌گه‌ڵ زه‌ویدا ته‌خت بوون یان زیانیان پـێـگه‌یشـتووه.
هه‌زاران ماڵ وێران بوون به‌م بومه‌له‌رزه‌یه که زانا ئهمریکایییهکان ده‌ڵێن به گوڕی 6.3 به پـێوه‌ری ڕێـخته‌ر بووه، وه‌لێ زانا ئیتالیـیهکان ده‌ڵێن به پـێوانه‌کانی ئه‌وان 5.8 بووه.
سه‌رۆک باراک ئۆباما پـرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆی بۆ حکومه‌ت و گه‌لی ئیتالیا نارد و هه‌روه‌ها پاپا بێنێدێکتیش هه‌مان هه‌ستی خۆی ده‌ربڕیوه و له ڤاتیکانیش نوێژ و نزای بۆ مردوو و برینداره‌کان کرد.
سه‌رۆک وه‌زیری ئیتالیا سه‌ردانه‌که‌ی خۆی بۆ ڕووسـیا هه‌ڵوه‌شـانده‌وه و به‌ره‌و ناوچه لێقه‌وماوه‌کان به‌ڕێـکه‌وت. لای خۆشیه‌وه سه‌رۆکی ڕووسیا دمیتری مێدڤێدێڤ ئاماده‌یی وڵاته‌که‌ی بۆ پـێشـکه‌شـکردنی یارمه‌تی ده‌ربڕی.
ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی ئیتالیا ANSA ڕایگه‌یاند که‌وا له پاش 12 کاتژمێر له بومه‌له‌رزه‌که به سه‌دان که‌س به جلوبه‌رگی ماڵه‌وه به شه‌قامه‌کانی شـاری L'Aquila وێرانبوودا هاتوچۆیان ده‌کرد و خه‌ڵـکێـکی زۆریش له سه‌رشه‌قامه‌کان و پارکی ئۆتۆمبیلی بازاڕه‌کاندا جێـگایان ڕاخسـتووه و له پاڵیشـیاندا ته‌رمی مردووه‌کان داپـۆشـراون.