ژماره‌ی ئه‌و ئه‌مریکایی‌یانه‌ی له هه‌فته‌ی ڕابردوودا کاره‌کانیان له‌ده‌ستدا وا ئێسـتا داواکاری کۆمه‌کی دارایی پـێشـکه‌ش به حکومه‌تی فیدراڵی ئه‌مریکایی ده‌که‌ن گه‌یشـتۆته هه‌ره به‌رزترین ئاسـتی له ماوه‌ی 26 سـاڵدا.
ڕاپـۆرته‌که‌ی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ی وه‌زاره‌تی کار و پـیشـه‌ی ئه‌مریکایی ئاماژه به‌وه ده‌کات ژماره‌ی داواکارانی کۆمه‌کی بێـکاری له هه‌فته‌ی ڕابردوودا به بڕی 12 هه‌زار زیادی کرد و کۆی ژماره‌ی داواکارانی بێـکاری گه‌یانده 669 هه‌زار که‌س.
هاوکات ڕاپـۆرته‌که‌ی وه‌زاره‌تی کار و پـیشـه‌ی ئه‌مریکایی ئه‌وه‌ش ده‌رده‌خات ژماره‌ی ئه‌و بێـکارانه‌ی پاره‌ی کۆمه‌کی حکومه‌تی فیدراڵی وه‌رده‌گرن تۆمارێـکی به‌رزی به‌خۆوه بینیوه و گه‌یشـتۆته 5 ملیۆن که‌س.
ئه‌وه‌ی شـایانی باسه له‌و ده‌مه‌ی شـاره‌زایانی حکومه‌تی ڕۆژی هه‌ینی ڕابردوو ڕاپـۆرتێـکی زیاتر و ورد و تێر و ته‌سه‌لیان له‌سه‌ر بازاڕی گرفتاوی کار له ئه‌مریکا بڵاوکرده‌وه، ئه‌مه‌ش له‌و ده‌مه‌دا بوو ڕاپـۆرتیان له‌سه‌ر ڕێـژه‌ی بێـکاری بۆ مانگی سێ ئاماده ده‌کرد.
ئابووری ناسـان که له لایه‌ن ڕێـکخراوه‌کان ڕایان وه‌رگیراوه پـێشـبینی ده‌که‌ن ڕێژه‌ی بێـکاری ڕوو له هه‌ڵـچوون بکات و ده‌گاته 8.5% که ئه‌مه‌ش له ماوه‌ی پـتر له 20 سـاڵدا به به‌رزترین ڕێـژه له قه‌ڵه‌م ده‌درێت.