فه‌ره‌ج حه‌یده‌ری سه‌رۆکی کۆمسـێۆنی باڵای هه‌ڵـبژاردنه‌کان له عێراق له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵـێن سـاڵح ده‌ڵێت به پـێی یاسـا کۆمسـیۆنه‌که‌یان به‌رپـرسه له هه‌موو هه‌ڵـبژاردنه‌کانی ناو عێراق به‌وانه‌ی هه‌رێمی کوردسـتانیشه‌وه. ده‌شڵێت ئه‌گه‌ر دوا ڕۆژ هه‌رێمی کوردسـتان کۆمسـێۆنێـکی باڵای بۆخۆی دامه‌زراند ئه‌وا ئه‌و ده‌مه ئێمه په‌یوه‌ندیمان به هه‌ڵـبژاردنه‌کانیـیه‌وه نابێت.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6:36 خوله‌كه.