سه‌رۆک دمیتری مێدڤێدێڤ ده‌ڵێت هێزه‌کانی له‌شـکری ڕووسیا پـێویسـته نۆژه‌ن بکرێنه‌وه له به‌رپه‌رچی قه‌یرانه‌کانی ناوخۆ و تێرۆریزمی نێونه‌ته‌وه‌یی و هه‌روه‌ها له به‌رامبه‌ر هه‌وڵه‌کاندا بۆ به‌رفراوانکردنی بناوانی هێزه‌کانی ناتۆ له نزیـک سـنووره‌کانی ڕووسـیاوه.
له میانه‌ی کۆبوونه‌وه‌یه‌کی ده‌سه‌ڵاتدارانی باڵای وه‌زاره‌تی به‌رگری له مۆسـکۆ سه‌رۆکی ڕووسی جه‌ختی کرده‌وه سه‌ر گرنگی پـڕ چه‌کـکردنه‌وه‌ی هێزه‌کان به دواترین چه‌ک و پـێـداویسـتی له‌شـکری.
به‌ڕێز مێدڤێدێڤ ده‌ڵێت ڕووسـیا کارمه‌ندانی زۆری ته‌رخان کردووه بۆ پـێشـخسـتن و کڕینی چه‌کی نوێ. سه‌رۆک ئاماژه‌ی به‌وه دا که سه‌رباری ته‌نگه‌ژه‌ی ئابووری کاره‌کان له‌و ڕووه‌وه به گوێره‌ی پـلانه‌که ده‌کرێن و گوتیشی سـاڵی ڕابردوو. ژماره‌یه‌ک یه‌که‌ی سه‌ربازی نوێ کراونه‌ته‌وه و بڕیاره له سـاڵی 2011 وه به ئاسـتێـکی به‌رفراوان هێزه‌کانی سـوپا و ده‌ریایی پـڕ چه‌ک بکرێنه‌وه.
سه‌رۆکی ڕووسیا ڕایگه‌یاند نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی سـوپا پـته‌وکردنی هێزه جه‌نگاوه‌ریـیه‌کانی له‌شـکری و به شـێوه‌یه‌کی سه‌ره‌کی هێزی ناوه‌کی سـتراتیژی وڵات ده‌گرێته‌وه. هه‌روه‌ها گوتی ده‌بێت ڕووسیا چاره‌سه‌ری ئه‌و هه‌ڵانه بکات که له میانه‌ی شه‌ڕی مانگی هه‌شـتی سـاڵی ڕابردووی ڕووسیا له‌گه‌ڵ گورجســتاندا ده‌رکه‌وتبوون.
شـایانی باسه له مێژه کرێملن دژایه‌تی پـلانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پـێشـووی بوشیان کردووه سه‌باره‌ت به دامه‌زراندنی سـیسـتمی قه‌ڵـغانی موشه‌کی له ناوه‌ڕاسـتی ئه‌وروپادا و پـشـتگیرکردنی ئه‌مریکا بۆ به ئه‌ندامبوونی ئۆکرانیا و گورجسـتان له ناتۆدا، هه‌رچه‌نده به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئۆباما له‌و هه‌ڵـوێسـتانه نه‌گڕاونه‌ته‌وه، به‌ڵام ئاماژه‌یان به پـێـویسـتی داڕشـتنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیـیه‌کانی نێوان ئه‌مریکا و ڕووسـیا داوه.