ڕاپـۆرته‌کان وا ڕاده‌گه‌یه‌نن سه‌رۆکی وڵاتی مه‌ده‌غه‌شـقه‌ر مارک ڕاڤالۆمانانا وازی له ده‌سه‌ڵات هێناوه و هه‌روه‌ها ده‌سه‌ڵاتی وڵاتیشی داوه‌ته ده‌ستی له‌شـکر.
له‌و باره‌یه‌وه ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی ڕۆیته‌رز له زاری یاریده‌ده‌رێـکی سه‌رۆکی وڵات گوتبووی سه‌رۆکی وڵات له ڕاگه‌یاندنه‌که‌یدا بڕیاری ده‌ست له‌کارکێشـانه‌وه‌ی خۆی ئه‌مڕۆ جاڕ ده‌دات.
هه‌روه‌ها ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی فرانس پـرێسی فه‌ره‌نسـایی گوتبووی سه‌رۆکی مه‌ده‌غه‌شـقه‌ر ئێسـتاکه فه‌رمانی گواسـتنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی وڵاتی بۆ ده‌سـتی له‌شـکر مۆرکردووه.
ئه‌وه‌ی شـایانی باسه وا بۆ چه‌ندان هه‌فته‌یه سه‌رۆکی وڵات دووچاری به‌ره‌نگاریـیه‌کی سه‌ختی ئۆپـۆزیسـیۆنی وڵات بۆته‌وه و سه‌رۆکی ئۆپـۆزیسـیۆن داوای ده‌سـت له‌کارکێشـانه‌وه‌ی لێـده‌کات.
هاوکات له‌شـکری وڵات ئاماژه‌ی پـشـتگیریکردنی خۆی بۆ ئۆپـۆزیسـیۆن ڕاده‌گه‌یه‌نێت.
ڕۆژی دووشه‌ممه سه‌ربازان له شـاری ئه‌نتاناناڕیڤۆی پایته‌خت ده‌سـتیان به‌سه‌ر کۆشـکی سه‌رۆکایه‌تیدا گرت، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی ڕابه‌ری ئۆپـۆزیسـیۆن داوای ده‌سـتگیرکردنی سه‌رۆکی وڵاتی کردبوو.
ئه‌وه‌ی شـایانی باسه له‌و ده‌مه‌ی سه‌ربازان هه‌ڵیان کوتابووه سه‌ر کۆشـکی سه‌رۆکایه‌تی، سه‌رۆک ڕاڤالۆمانانا له نێو کۆشـکه‌که‌دا نه‌بوو، به‌ڵـکو ناوبراو خۆی گه‌یاندبووه دووه‌م کۆشـکی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌وه‌ی چه‌ند کیلۆمه‌ترێـک له ناوجه‌رگه‌ی پایته‌خته‌وه دوره.