ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 21 هه‌مین سـاڵیادی کاره‌سـاتی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌یه له لایه‌ن هێزه‌کانی ڕژێمی دکتاتۆری سه‌دام حسێن بوو که له ئه‌نجامی به هه‌زاران ژن، منداڵ و پـیاو بوون به قوربانی و تا ئه‌مڕۆش ئاسه‌واره‌کانی ته‌ندروسـتی، ژینگه و ماڵی به‌سه‌ر ئه‌م شـاره‌وه دیاره.
کاره‌سـاتی هه‌ڵه‌بجه بوو به هه‌وێنی شیعری ژماره‌یه‌کی زۆر له شـاعیران و هه‌ڵـبه‌ستوانانی کورد، وه هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌کی زۆر له هونه‌رمه‌ندان و گۆرانی‌بێژانی کورد ئه‌م هه‌ڵبه‌سـتانه‌یان گوتۆته‌وه.
هاوکارمان خه‌ڵه‌فی زێباری دوو هه‌ڵـبه‌ستی له‌سه‌ر ئه‌و کاره‌سـته داناوه و گۆرانی‌بێژ مه‌هاباد هه‌ردووکیانی گوتۆته‌وه.
هاوکارمان موعته‌به‌ر شیروانی به‌رنامه‌ی فه‌رهه‌نگ و تۆره‌ی کوردی ئه‌م دووشه‌ممه‌یه‌ی بۆ ئه‌و بابه‌ته ته‌رخان کردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 10:58 خوله‌كه.