له‌و ده‌مه‌ی خۆپـیشـانده‌ران له پاکسـتان په‌یمانیان دا قه‌ده‌غه‌ی حکومه‌تی وڵات له‌سه‌ر سـازکردنی خۆپـیشـاندان و گردبوونه‌وه فه‌رامۆش بکه‌ن و به‌ره‌نگاری بـبنه‌وه، هاوکات پـۆلیسی پاکسـتانی به‌ربه‌سـتی ڕێـپـێوانی دژ به حکومه‌تی کرد ئه‌وه‌ی که‌وا بۆ دوو ڕۆژه به‌رده‌وامه.
پارێزه‌رانی پاکسـتانی و هه‌روه‌ها بزاڤکارانی ئۆپـۆزیسـیۆن وا ڕێـپـێوانی ناسـراو به ڕێـپـێوانی دورودرێژ سـازده‌ده‌ن، ئه‌وانه‌ی له چه‌ند شـاری پاکسـتانه‌وه تا ده‌گاته ئیسلام ئابادی پایته‌خت.
هێزه‌کانی پـۆلیسی پاکسـتانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی ڕێـگه‌یان له کاروانێـک گرت، ئه‌وه‌ی له نێویدا عه‌لی ئه‌حمه‌د کوردی ڕێـکخه‌ری خڕبوونه‌وه جه‌ماوه‌ریـیه‌که‌ی تێدا بوو، ئه‌مه‌ش له‌و ده‌مه‌ی کاروانه‌که ده‌یویست بچێته نێو پارێزگای سـنده‌وه.
هه‌روه‌ها ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه ده‌سه‌ڵاتدارانی پاکسـتانی به ده‌یان که‌سـیان له خۆپـیشـانده‌ران ده‌سـتگیرکرد، ئه‌وانه‌ی هه‌وڵیان ده‌دا به‌شـداری له ڕێـپـێوانه‌که‌ی شـاری که‌راچیدا بکه‌ن.
خۆپـیشـانده‌ران له پاکسـتان داوا ده‌که‌ن سه‌رۆکی پاکسـتانی عاسف عه‌لی زه‌رداری سه‌رۆکی دادگای باڵای وڵات ئیفتیخار محه‌مه‌د چاودری بگێڕێته‌وه سه‌ر کاره‌که‌ی ناوبراو له لایه‌ن په‌روێز موشـه‌ڕه‌فی سه‌رۆکی پـێشـووی پاکســتان له‌سه‌ر کاره‌که‌ی لابرا.
هاوکات ئه‌ندامانی حزبی ئۆپـۆزیسـیۆن له پاکسـتان ئه‌وانیش وا خۆپـیشـاندانی ناڕه‌زایی له دژی بڕیاری مانگی ڕابردووی دادگا ده‌که‌ن، ئه‌و بڕیاره‌ی کارکردن له نه‌واز شه‌ریفی سه‌رۆکی حزبه‌که و سه‌رۆک وه‌زیری پـێشـووی پاکسـتانی و هه‌روه‌ها براکه‌ی قه‌ده‌غه ده‌کات.