سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ ئاماژه به‌وه ده‌که‌ن ڕۆژی سێشه‌ممه په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق دانیشـتنێـکی تایبه‌ت ده‌کات بۆ هه‌موارکردنی یاساکانی هه‌ڵـبژاردن، به تایبه‌تی له پاش ئه‌وه‌ی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردسـتان ئه‌و یاسایه‌ی ڤیتۆ کرده‌وه و گه‌ڕاندویه‌تیه‌وه بۆ ناو په‌رله‌مانی کوردستان.
ئینجا به مه‌به‌ستی تیشـک‌خستن بۆ سه‌ر ڕه‌وشی گفتوگۆکان و مه‌سه‌له‌ی هه‌ڵـبژاردن له هه‌رێمی کوردسـتانی عێراقدا هاوکارانمان به‌ڵێن سـاڵح و ده‌خیلی شه‌ممۆ له به‌رنامه‌کانی ڕۆژی دووشه‌ممه‌دا ڕاسته‌وخۆ گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ که‌ریم به‌حری ئه‌ندامی په‌رله‌مانی کوردسـتان کردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 5:38 خوله‌كه.