ده‌سه‌ڵاتدارانی ئیسرائیلی ده‌ڵێن شـۆفێرێـکی فه‌له‌سـتینی بلدۆزه‌رێـکی کێشـا‌وه به پاسـێـکی به‌تاڵ و ماشـێـنێـکی پـۆلیس و بۆته مایه‌ی برینداربوونی 2 کارمه‌ندی پـۆلیس به‌ر له‌وه‌ی ته‌قه‌ی لێـبکرێت و بکوژرێت.
شـۆفێری تاکسـیـیه‌ک له شـوێنی ڕووداوه‌که له‌سه‌ر شـه‌قامێـکی قه‌ره‌باڵغ له ئۆرشه‌لیم له ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه ته‌قه‌ی له شـۆفێری بلدۆزه‌ره‌که کرد و کوشـتی.
پـۆلیس ئه‌و ڕووداوه‌یان به کارێـکی تیرۆریسـتی ناوزه‌دکردووه. پـێـده‌چێت دواترین ڕووداوبێت له زنجیره‌یه‌ک هێرشی میلیشـیاکان که ماشـێنه‌کانی بونیادکردنه‌وه له دژ ئامانجی ئیسرائیلی به‌کارده‌هێنن.
هه‌ر به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه کارمه‌ندانی ته‌ندروسـتی غه‌ززه ڕایانگه‌یاند له ئاکامی هێرشـێـکی ئاسـمانی له نزیـک سـنووری نێوان غه‌ززه و ئیسرائیله‌وه 2 میلیشـیای فه‌له‌سـتینی له نزیـک ئۆردوگای موغازی له ناوه‌ڕاسـتی غه‌ززه کوژراون.
له‌شـکری ئیسرائیلی ده‌ڵێت هێرشه‌که کۆمه‌ڵی میلیشـیاکانی کردبووه ئامانج که موشـه‌کی دژ تانک به هێزه‌کانی ئیسرائیل‌دا ده‌هاوێژن.