ڕۆژی سێشه‌ممه ئه‌حمه‌د تورک سه‌رۆکی پارتی کۆمه‌ڵـگای دیموکراتی کورد له تورکیا وتارێـکی به بۆنه‌ی ڕۆژی زمانی دایکه‌وه وتارێـکی له په‌رله‌مانی تورکیا پـێشـکه‌ش کرد. سه‌ره‌تا به زمانی تورکی ده‌سـتیپـێـکرد و پاشـان به کوردی ته‌واوی کرد، به‌ڵام که‌ناڵی ته‌له‌فیزیۆنی ده‌وڵه‌تی تورکیا که ڕاسـته‌وخۆ وتاره‌که‌ی په‌خش ده‌کرد، هه‌ر که زانیـیان ئه‌وا به کوردی ده‌دوێت یه‌کسه‌ر په‌خشـکردنی وتاره‌که‌یان ڕاگرت.
له‌و باره‌یه‌وه دۆریان جۆنز په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریکا له ئسـته‌نبوڵ ڕاپـۆرتی ناردووه و هاوکارمان به‌ڵێن سـاڵح به کوردی ئاماده‌ی‌کردووه.
ئه‌حمه‌د تورک سه‌رۆکی پارتی کۆمه‌ڵـگای دیموکراتی کورد که به DTP ناسـراوه له تورکیا و پارتێـکی کوردیـیه که‌وتۆته نێوه‌ندی زریان و با ڕه‌شێـکی سـیاسیـیانه‌وه. ڕۆژی سێشه‌ممه ئه‌و وتاره‌ی له په‌رله‌مانی تورکیا پـێشـکه‌شی کرد سه‌ره‌تا به زمانی تورکی ده‌سـتیپـێـکرد و دواتر کردی به کوردی.
ئه‌حمه‌د تورک سه‌رۆکی DTP ده‌ڵێت " چونکه ڕۆژی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه بۆ زمانه ڕه‌سه‌نه‌کان و چونکه هێشـتاش فشـار له‌سه‌ر زمانی کوردی هه‌یه و هه‌روه‌هاش بۆ بیرخسـتنه‌وه‌ی خه‌ڵـک که ترس له زمانی دایک شـتێـکی دروسـتکراوه و به‌هۆی بڕواشـمانه‌وه به جوانی زمانه‌کان و به برایه‌تی گه‌لانه‌وه هه‌وڵ ده‌ده‌م وتاره‌که‌م به زمانی کوردی پـێشـکه‌ش بکه‌م."
هاوکاتی هه‌ڵسـانه سه‌رپـێی نوێنه‌رانی پارته‌که‌ی ئه‌حمه‌د تورک و چه‌پـڵه ڕێزانیان سه‌رۆکی پارتی DTP به زمانی کوردی ده‌سـتی به قسه‌کردن کرد، به‌ڵام هێنده‌ی نه‌برد و پاش چه‌ند وشـه‌یه‌کی کوردی ته‌له‌فیزیۆنی سه‌ر به ده‌وڵه‌ت که ڕاسـته‌وخۆ ئه‌و دانیشـتنه‌ی په‌رله‌مانی په‌خش ده‌کرد به‌رنامه‌که‌ی بڕی.
پاشـان بێژه‌رێـک داوای لێـبووردنی کرد و گوتی چیدی ناتوانرێت ئه‌و به‌رنامه‌یه په‌خش بکرێت چونکه زمانی تورکی ته‌نها زمانێـکه له ناو په‌رله‌مانی تورکیادا ڕێـگه‌ی پـێدرابێت.
ئه‌حمه‌د تورک بۆ ماوه‌ی 11 خوله‌ک به‌رده‌وام‌بوو له قسه‌کردن به کوردی. وتاره‌که‌شی له ناو تورکیادا ناڕه‌زایی‌یه‌کی سـیاسی لێـکه‌وته‌وه.
وه‌زیرێـکی حکومه‌ت ده‌ڵێت ئه‌مه ورووژاندنه، پارتی نیشـتیمانی ئۆپـۆزیسـیۆنیش ڕایگه‌یاندووه ئه‌م هه‌ڵـوێسـته‌ی ئه‌حمه‌د تورک هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسـیـیه بۆ سه‌ر سه‌روه‌ری تورکیا.
تا سـاڵی 1990 له تورکیا قسه‌کردنی ئاشـکرا به کوردی قه‌ده‌غه بوو. هێشـتاش زمانی کوردی له په‌رله‌مان و له بواری خوێندنی گشـتی له وڵاته‌که‌دا قه‌ده‌غه‌یه، به‌ڵام له ژێر فشـاره‌کانی یه‌کێتی ئه‌وروپادا ئه‌و کۆت و به‌ندانه‌ی له‌سه‌ر زمانی کوردی هه‌بوون هه‌نگاو به هه‌نگاو هێورتر بۆته‌وه.
له مانگی ڕابردوودا که‌ناڵێـکی ته‌له‌فیزیۆنی کوردی ده‌سـتی به په‌خشـکردنی به‌رنامه‌کانی کرد. ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا له ده‌سـتپـێـکردنی ئه‌م که‌ناڵه کوردیـیه‌دا چه‌ند وشه‌یه‌کی به زمانی کوردی وت. واش بڵاوه ئه‌م که‌ناڵه له لای زۆربه‌ی کورده‌کان جێی خۆی هه‌یه.
پارتی داد و گه‌شه‌پـێدانی فه‌رمان‌ڕه‌وای تورکیا ئه‌م که‌ناڵه بۆ هه‌ڵـبژاردنه خۆجێی‌یه‌کانی مانگی داهاتوو به‌کارده‌هێنێت. بۆ یه‌که‌م جاریشه پارتی داد و گه‌شه‌پـێدان به‌رامبه‌ر DTPده‌بێته‌وه بۆ کۆنتڕۆڵـکردنی شـاری دیاربه‌کر که شـاری سه‌ره‌کی باشوری ڕۆژئاوای تورکیایه.
بڕیاره‌که‌ی ئه‌حمه‌د تورک ڕێبه‌ری DTPتا له ناو په‌رله‌ماندا به کوردی قسه بکات له لایه‌ن هه‌ندێـک له شـیکه‌ره‌وانه‌وه وه‌ک هه‌وڵـێـک ده‌بینرێت بۆ جه‌ختکردنه‌وه له باوه‌ڕ و متمانه‌ی پارتیـیه‌که‌ی له نێو خه‌ڵـکدا.
دوابه‌دوای پـێشـکه‌شـکردنی وتاره‌که‌ی به زمانی کوردی له هۆڵی په‌رله‌ماندا ئه‌حمه‌د تورک لێـدوانێـکی بۆ په‌یامنێران دا و به سووربوونه‌وه قسه‌ی ده‌کرد.
ئه‌حمه‌د تورک سه‌رۆکی DTP ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا بتوانێت به کوردی قسه بکات ئه‌ی بۆچی ئه‌حمه‌د تورک نه‌توانێت بۆ گه‌لی خۆی به کوردی قسه بکات، وه ده‌شڵێت ئه‌و سـنوورداریـیانه‌ی هه‌ن ده‌بێت کۆتایی‌یان پـێبێت.
ده‌شێت ئه‌حمه‌د تورک ڕووبه‌ڕووی دادگایی‌کردن بـبێته‌وه به‌پـێی یاسـا تونده‌کانی تورکیا بۆ پاراسـتنی سه‌ره‌وه‌ری وڵاته‌که. دادگای باڵای تورکیا له ئێسـتا تاوتوێی ئه‌گه‌ر و نه‌گه‌ری داخسـتنی DTPده‌کات به‌پـێی هه‌مان یاسـا. شـیکه‌ره‌وه‌کان ده‌ڵێن پـێـناچێت ئه‌حمه‌د تورک ڕووبه‌ڕووی زیندانیـکردن بـبێته‌وه، به‌ڵام وا چاوه‌ڕوان ده‌کرێت وتاره‌که‌ی بـبێته هۆکارێـک بۆ تۆکمه‌کردنی داوای دادپارێزان بۆ سـزادانی پارتی DTP ی کورد له تورکیادا.