دیپـلۆماتان ده‌ڵێن سـوریا ئاشـکرای کردووه که شـوێنی ناوه‌کی گومان‌لێـکراوی ئه‌و وڵاته، ئه‌وه‌ی له سـاڵی 2007 دا له لایه‌ن فڕۆکه جه‌نگیـیه‌کانی ئیسـرائیله‌وه وێرانکرابوو هه‌نووکه ده‌زگایه‌کی موشه‌کیـیه.
دیپـلۆماتان که ناوی خۆیان شـاردبۆوه ڕایانگه‌یاند له میانه‌ی کۆبوونه‌وه‌یه‌کی داخراو له ڤیه‌نـنا له‌گه‌ڵ ئاژانسی وزه‌ی ناوه‌کی نێونه‌ته‌وه‌یدا سه‌رۆکی بواری ناوه‌کی سوریا ئیبراهیم عوسمان ئه‌و زانیاریه‌ی خسـته‌ڕوو.
ڕۆژی سێشه‌ممه له میانه‌ی کۆنفرانسـێـکی ڕۆژنامه‌وانیدا به‌ڕێز عوسـمان ڕاپـۆرتی ئاژانسی وزه‌ی ناوه‌کی نێونه‌ته‌وه‌یی ڕه‌تکردبۆوه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی گوایه سـوریا ده‌زگایه‌کی ناوه‌کی هه‌بووبێت له جێـگه‌ی ناسراو به ئه‌لکوبه‌ر. گوتیشی ئه‌و یۆرانیۆمه‌ی که له‌و شـوێنه‌دا دۆزراوه‌ته‌وه پاشـماوه‌ی بۆردومانی ئیسرائیل بووه له کاتی بۆردومانی ئه‌و ده‌زگایه له سـاڵی 2007 دا.
شـایانی باسه هه‌فته‌ی ڕابردوو ئاژانسی وزه‌ی ناوه‌کی نێونه‌ته‌وه‌یی ڕایگه‌یاندبوو که یۆرانیۆم له‌و ده‌زگایه‌ی سوریادا دۆزراوه‌ته‌وه. هه‌مان ڕاپـۆرت ده‌ڵێت شـیانێـکی زۆر که‌م هه‌یه که ئه‌و یۆرانیۆمه له ڕێـگه‌ی موشـه‌که‌وه به‌جێ مابێت.