سه‌رۆک وه‌زیری عێراق نوری ئه‌لمالیکی که زه‌مانێـک به که‌سـایه‌تی لاواز له قه‌ڵه‌م ده‌درا په‌سـن دراوه که ژماره‌یه‌ک له بڕیاره‌کانی بۆ توندکردنی باری ئاسـایش و به‌رسـنگ‌گرتنی هێزی میلیشـیا به تایبه‌تی له باشور کارێـکی وایان کرد ده‌نگده‌رانی عێراقی خه‌ڵاتی خۆی و پارتیـیه‌که‌ی و لایه‌نه‌کانی سه‌ر به ئه‌و بکه‌ن له هه‌ڵـبژاردنه‌کانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکانی عێراقدا.
له‌و باره‌یه‌وه هاوکارمان موعته‌به‌ر شـیروانی گفتوگۆی له‌گه‌ڵ دکتۆر مایکڵ نایت سه‌رۆکی پـرۆگرامی عێراق له ئنسـتتیوتی واشـنتن بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی نزیـک کردووه و پاشـان له‌سه‌ر ڕۆشـنایی تێبینی‌یه‌کانی ڕاپـۆرتێـکی ئاماده‌کردووه. ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 9:18 خوله‌كه.