سه‌رۆک کۆماری وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا باراک ئۆباما ده‌ڵێت ئابووری ئه‌مریکا له‌وه‌تای سه‌رده‌می زۆر له‌مه‌وپـێش که تووشی شـکستێـکی قورس بوو ئێسـتا ڕووبه‌ڕووی تهنگهتاویـیهکی ئاسـته‌مه و پـێویسته حکومه‌ت له‌م باره‌یه‌وه هه‌نگاو بنێت.
سه‌رۆک ئۆباما له کاتێـکدا له کۆشـکی سـپی شه‌وی دووشه‌ممه له ماوه‌ی کۆنفرانسـێـکی ڕۆژنامه‌وانیدا ده‌دوا داوای له کۆنگرسی ئه‌مریکا کرد به خێرایی به‌رنووسێـکی گه‌وره په‌سه‌ند بکات که پوڵێـکی زۆری بۆ خه‌رجی وڵات و هه‌روه‌ها که‌مکردنه‌وه‌ی باجی تێدایه که خۆی پـێشـنیازی کردووه.
سه‌رۆک کۆمار ئاگاهی دا زیاتر له 800 ملیار دۆلار به‌ش ناکات، به‌ڵام گوتی هه‌نگاونانه‌وه‌ی قه‌یرانه‌کان و ئازاری ئه‌مریکا قوڵتر ده‌بێت که 3 ملیۆن و 600 هه‌زار که‌س کاریان له کیسچووه و گرفته‌کانی دیکه‌ی ئابووریش له گۆڕێـدان ئه‌گه‌ر حکومه‌ت هه‌نگاو نه‌نێت.
سیناتی ئه‌مریکا بڕیاره ڕۆژی سێشه‌ممه له‌سه‌ر به‌رنووس بۆ بوژاندنه‌وه‌ی ئابووری ده‌نگ بدات.
سه‌باره‌ت به کۆنفرانسه ڕۆژنامه‌وانیـیه‌که‌ی سه‌رۆک ئۆباما هاوکارانمان شوان سه‌عید و کاوه کرمانج ڕاپـۆرتێـکیان ئاماده‌کردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 12:56 خوله‌كه.