ڕێژه‌ی بێـکاری له مانگی ڕابردوودا له نێو وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکادا به ئه‌ندازه‌یه‌کی زۆر به‌رزبووه‌وه و هه‌روه‌ها گه‌وره‌ترین ژماره‌ی کاریش له‌و مانگه‌دا له‌ده‌ست درا که له سـاڵی 1974 وه به به‌رزترین ڕێژه‌ی بێـکاری له ئه‌مریکادا داده‌نرێت.
ڕاپـۆرتی وه‌زاره‌تی کاروپـیشه‌ی ئه‌مریکایی ئه‌وه‌ی ڕۆژی هه‌ینی بڵاوکرایه‌وه ئاماژه به‌وه ده‌کات گه‌وره‌ترین ئابووری جیهان، واته ئابووری ئه‌مریکا 598 هه‌زار کاری له‌ده‌سـتداوه، هاوکات داڕمانی ئابووری وڵات کاریگه‌ری خراپـی کردۆته سه‌ر کارخانه و هه‌روه‌ها به‌شه‌کانی بیناسـازی.
ڕێژه‌ی بێـکاری له مانگی یه‌کی ڕابردوودا گه‌یشـته له سه‌دا 7.6 له مانگی پـێشـووتری خراپـتر بوو، ئه‌مه‌ش خراپترین ئاسـتی بێـکاریـیه له ماوه‌ی 16 سـاڵدا.
هاوکات ئاماری نێو ڕاپـۆرته‌که‌ی وه‌زاره‌تی کاروپـیشـه‌ی ئه‌مریکایی ئه‌وه ده‌رده‌خات ئێسـتا به فه‌رمی 11.6 ملیۆن که‌س له ئه‌مریکادا بێـکارن.
هه‌ر سه‌باره‌ت به خراپی ئابووری وڵات ڕۆژی هه‌ینی بانکی فیدراڵی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا 2 بانکی داخست که یه‌کێـکیان له سـتانی جۆرجیای باشور و دووه‌میان له سـتانی کالیفۆرنیا بوو. ئه‌وه‌ی شـایانی گوتنه تا ئێسـتا له‌م سـاڵدا 8 بانک له ئه‌مریکادا دووچاری شـکست و داڕمان بوون.