به‌پـێی ئه‌نجامه بهرایـيهکانی هه‌ڵـبژاردنه‌کانی ئه‌نجومه‌نه‌کانی پارێزگاکان لیسـتی ده‌وڵه‌تی یاسای نوری ئه‌لمالیکی سه‌رۆک وه‌زیری عێراق له 9 پارێزگادا له سه‌رجه‌م ئه‌و 14 پارێزگایه‌ی ده‌نگدانی تیادا کرا له پـێشـه‌نگدایه. به‌غدای پایته‌خت و شـاری به‌سره‌ش که به دووه‌م گه‌وره‌ترین شـاری عێراق داده‌نرێت له نێو ئه‌و 9 پارێزگایه‌دان که لیسـته‌که‌ی مالیکی تیایدا سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌سـتهێناوه.
له هه‌ڵـبژاردنه‌کانی سـاڵی 2005 دا لیسـته‌که‌ی مالیکی ته‌نها له پارێزگای که‌ربه‌لادا له پـێشـهنگدا بوو. به‌پـێی ئه‌و ئه‌نجامه به‌رایـیانه‌ی بڵاوکراونه‌ته‌وه لیسـتهکانی لایه‌نه سـیکیولارهکان و لیسـته سهربهخۆییيهکانیش توانیویانه ئه‌نجامی به‌رچاو به‌ده‌سـتبهێنن به به‌راورد له‌گه‌ڵ هه‌ڵـبژاردنه‌کانی سـاڵی 2005 دا که وه‌ک ده‌گوترێت ئه‌نجامه‌کان به‌ڵـگه‌ی ئه‌وه بوون ده‌نگدان له‌سه‌ر بنچینه‌ی ئاینی و ئاینزایی بووه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 12:50 خوله‌كه.