له‌شـکری تورکیا ده‌ڵێت فڕۆکه جه‌نگیـیه‌کانی بۆمبـبارانی چه‌ند ئامانجێـکیان له باکوری عێراق کردووه.
له‌و باره‌یه‌وه وته‌بێژێـکی له‌شـکری تورکی جه‌نه‌ڕاڵ مێتن گۆراک ڕۆژی هه‌ینی به په‌یامنێرانی له ئه‌نقه‌ره گوت هێرشه ئاسـمانیـیه‌کانی کرانه سه‌ر ناوچه‌ی هاکورک له باکوری عێراق ڕۆژانی چوارشه‌ممه و پـێـنجشه‌ممه ئه‌نجام‌درابوو.
ئه‌وه‌ی شـایانی گوتنه له‌شـکری تورکیا وا هه‌ڵـمه‌تێـکی له‌شـکری چڕوپـڕ له دژی جوداخوازانی کوردی ناسـراو به پارتی کرێـکارانی کوردسـتان پـیاده ده‌کات. بۆ ئه‌و مه‌به‌سـته‌ش په‌رله‌مانی تورکیا له سـاڵی 2007 دا به‌زاندنی سـنووری باکوری عێراقی بۆ ڕاوه‌دونانی چه‌کدارانی په‌که‌که‌ی په‌سه‌ندکرد و پاشـان په‌رله‌مانی تورکیا نوێـکردنه‌وه‌ی ئه‌و ڕێـگه‌پـێدانه‌ی به له‌شـکری تورکیا که بچنه نێو خاکی باکوری عێراقی بۆ ماوه‌ی سـاڵێـکی دیکه درێژکرده‌وه.