عه‌دنان موفتی سه‌رۆکی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردسـتان له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان موعته‌به‌ر شـیروانی ده‌ڵێت بۆیه 19 ی مانگی پـێـنجمان ده‌سـتنیشـانکردووه بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵـبژاردنی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردسـتان چونکه دوو هه‌فته پـێش کاتی کۆتایی‌هاتنی خوله‌که‌یه‌تی و هه‌روه‌ها له سـاڵی 1992 دا یه‌که‌م هه‌ڵـبژاردنی له‌و ڕۆژه‌دا سـازکرا.
پاشـان ده‌ڵێت یه‌کێتی نیشـتیمانی کوردسـتان و پارتی دیموکراتی کوردسـتانی به یه‌ک لیست به‌شـداری له هه‌ڵبژاردنه‌که‌دا ده‌که‌ن. ده‌شـڵێت پـێویسـته یه‌کێتی و پارتی که‌سـانی شـاره‌زا و پـسـپـۆر بۆ ئه‌ندامێتی په‌رله‌مانی ده‌سـتنیشـان بکه‌ن.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 7:46 خوله‌كه.