پـێشـبینی ده‌کرێت به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئۆباما ڕێـنمایی نوێ بخه‌نه ڕوو بۆ سـنووردانان بۆ موچه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌و بانکانه‌ی که پاره‌ی فریاکه‌وتنی فیدراڵیان په‌سه‌ندکردووه و که‌مکردنه‌وه‌ی ئه‌و موچه‌یه بۆ ئاسـتی 500 هه‌زار دۆلار له سـاڵێـکدا.
ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئۆباما ده‌ڵێن بڕیاره ڕۆژی چوارشه‌ممه له کۆشـکی سـپی سه‌رۆک باراک ئۆباما له‌گه‌ڵ وه‌زیری دارایی تیمۆثی گه‌یثنه‌ردا ئه‌و ڕێنمایی‌یه نوێـیانه ڕابگه‌یه‌نن. ئه‌م هه‌نگاوه دوای هه‌وڵه‌کانی ئه‌م دوایـیه دێته کایه‌وه سه‌باره‌ت به وه‌رگرتنی کۆمپانیاکانی واڵستریت بۆ بڕی نزیکه‌ی 18 ملیار دۆلار له پاره‌ی به‌خشیشی سـاڵی پار که له کاتێـکدا ئابووری وڵات له هاتنه خواره‌وه‌دایه و کۆمپانیاکانی واڵـستریت داوای کۆمه‌کی فیدراڵیـیان کردووه.