میدیای حکومه‌تی ئێرانی ده‌ڵێت تاران یه‌که‌مین سه‌ته‌لایتی دروسـتکراوی خۆماڵی ڕه‌وانه‌ی واڵای ئاسـمان کرد.
له‌و باره‌یه‌وه سه‌رچاوه هه‌واڵـیـیه‌کان ڕۆژی سێشه‌ممه ڕایانگه‌یاند سه‌ته‌لایتی ناسـراو به هیوا دره‌نگانێـکی دووشه‌ممه له لایه‌ن هه‌ڵـگری سه‌ته‌لایه‌تی سه‌فیر که ئهویشـیان دروسـتکراوی خۆجێـییه ڕه‌وانه‌ی ئاسـمان کرا.
هه‌ڵـدانی ئه‌و سه‌ته‌لایته له لایه‌ن کاربه‌ده‌سـتانی ئێرانی له‌و ده‌مه‌دایه که ئێران ڕێوڕه‌سـمی سـێهه‌مین سـاڵڕۆژی شـۆڕشی ئیسلامی له‌م مانگه‌دا ده‌گێڕێت.