كاربه‌ده‌سـتانی هه‌ڵـبژاردن له عێراق ده‌نگه‌كانی ئه‌و ملیۆنه‌ها عێراقیـیه ده‌ژمێرن كه ڕۆژی شه‌ممه بۆ هه‌ڵـبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان دایان.
ئه‌نجامه نافه‌رمیـیه‌كانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ئاشـكرا كران نیشـانی ده‌ده‌ن كه‌وا هاوبه‌ندی سه‌رۆك وه‌زیر نوری ئه‌لمالیكی (ائتلاف دولة القانون)ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا پـشـتیوانی لێـده‌كات ده‌نگی باشی هێناوه.
سه‌رۆكی كۆمسـیۆنی هه‌ڵـبژارنه‌كانی عێراق (فه‌ره‌ج ئه‌لحه‌یده‌ری) ده‌ڵێت له سه‌دا 51 ی ئه‌و كه‌سـانه‌ی مافی ده‌نگدانیان له هه‌ڵـبژاردنه‌كانی ڕۆژی شه‌ممه‌دا هه‌بوو ده‌نگی خۆیان داوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شـدا پـێشـبینی ناكرێت تا چه‌ند ڕۆژێـكی دیكه ئه‌نجامه كۆتایی‌یه‌كان ده‌ربكه‌ون.
ڕێبه‌رانی عێراق و هه‌م ئه‌مریكا خۆشـحاڵی خۆیان به ئارامی به‌ڕێوه‌چوونی ده‌نگدانه‌كه ده‌ربڕی.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا باراك ئۆباما گوتی ئه‌م هه‌ڵـبژاردنه هه‌نگاوێـكی گرنگ بوو بۆ به‌ره‌و پـێشـه‌وه‌چوون له ده‌مێـكدا عێراقیـیه‌كان به‌رده‌وامن له گرتنه‌ده‌سـتی به‌رپـرسـیارێتی بۆ ئاینده‌یان.
سه‌رۆك وه‌زیری عێراق نوری ئه‌لمالیكی‌یش گوتی په‌نجه ڕه‌نگ مۆره‌كان گه‌ڕانه‌وه بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عێراق.
شـایانی باسه هه‌ڵـبژاردنه‌كه‌ی ڕۆژی شه‌ممه یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردن بوو له پاش سـاڵی 2005 وه له عێراقدا بكرێت. ڕێ‌وشـوێنی توندی ئاسایشی گیرابووه‌به‌ر هاوكاتی ده‌نگده‌ران ده‌نگی خۆیان بۆ هه‌ڵـبژاردنی ئه‌نجومه‌نی 14 له كۆی 18 پارێزگاكه‌ی عێراق دا. پـتر له 14 هه‌زار كه‌س خۆیان كاندید كردبوو بۆ پـڕكردنه‌وه‌ی 440 كورسی ئه‌نجومه‌نی ئه‌و 14 پارێزگایه.