سه‌باره‌ت به چۆنێتی به‌ڕێوه‌چوونی پـرۆسه‌ی ده‌نگدان له هه‌ڵـبژاردنه‌كانی پارێزگاكانی عێراقدا هاوكارمان به‌ڵێن سـاڵح به جیا گفتوگۆی كردووه له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له ژه‌نه‌ڕاڵ عه‌بدولكه‌ریم خه‌ڵه‌ف ده‌مڕاسـتی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق و فه‌لاح مشـعه‌ل سه‌رنووسه‌ری ڕۆژنامه‌ی ئه‌لصه‌باح و پاشـان ڕاپـۆرتێـكی له‌سه‌ر ڕۆشـنایی تێبینی‌یه‌كانیان ئاماده‌كردووه.
ژه‌نه‌ۆاڵ عه‌بدولكه‌ریم ده‌ڵێت خۆشـبه‌ختانه و به‌هۆی گرتنه‌به‌ری ڕێ‌وشـوێنی تایبه‌تی ئاسایشی شـتێـكی ئه‌وتۆ ڕووی نه‌داوه كه شـایانی باسكردن‌بێت، وه ده‌شڵێت هیچ پـێشـێلكاریـیه‌كیش له‌م هه‌ڵـبژاردنانه‌دا له وه‌زاره‌تی ناوخۆ تۆمار نه‌كراوه.
فه‌لاح مشـعه‌لیش ده‌ڵێت خۆی و په‌یامنێرانی ڕۆژنامه‌كه‌ی له پارێزگانی عێراقدا چاودێری ڕه‌وشی هه‌ڵـبژاردنه‌كان ده‌كه‌ن، ده‌شڵێت به گشـتی هه‌ڵـبژاردنه‌كان به شـێوه‌یه‌كی زۆر باش به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 5:11 خوله‌كه.