ئه‌مڕۆ شه‌ممه عێراقیـیه‌كان به‌ره‌و بنكه‌كانی ده‌نگدان ده‌چن تا به‌شـداری له هه‌ڵـبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانیاندا بكه‌ن.
ئه‌م هه‌ڵـبژاردنی ئه‌نجومه‌نانه كه بۆ یه‌كه‌م جاره له دوای سـاڵی 2005وه ئه‌نجام‌بدرێت، وه‌ها لێی ده‌ڕوانرێت تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی گرنگ‌بێت بۆ باری سه‌قامگیری له وڵاته‌كه‌دا.
عێراقیـیه‌كان نوێنه‌ری 14 له كۆی 18 ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی وڵاته‌كه‌یان هه‌ڵده‌بژێرن و زیاتر له 14 هه‌زار كه‌س خۆیان كاندید كردووه بۆ پـڕكردنه‌وه‌ی 440 كورسی ناو ئه‌و ئه‌نجومه‌نانه.
جێی ئاماژه پـێـكردنه ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه 3 كاندید ته‌قه‌یان لێـكراوه و كوژران. له لایه‌كی دیكه‌وه كاربه‌ده‌سـتانی عێراق ڕێ‌وشـوێنی توندی ئاسایشیـیان گرتۆته‌به‌ر و فڕۆكه‌خانه و ده‌روازه سـنووریـیه‌كانی وڵاته‌كه‌یان داخسـتووه و هه‌روه‌ها هاتوچۆی ئۆتۆمبیلیشـیان له ناو شـاره‌كاندا سـنوورداركردووه.
پـێشـبینی ده‌كرێت ژماره‌یه‌كی زۆری عه‌ره‌بی سـوننه كه له هه‌ڵـبژاردنه‌كانی پـێشـوودا به‌شـداریـیه‌كی ئه‌وتۆیان نه‌كردبوو له‌م هه‌ڵـبژاردنه‌دا ده‌نگ بده‌ن، وه ئه‌وه‌ش ڕه‌نگه بـبێته مایه‌ی گۆڕینی باری ته‌رازووی هێزه‌كان له چه‌ند پارێزگایه‌كدا.
كۆشـكی سـپی ده‌ڵێت سه‌رۆك باراك ئۆباما له دوره‌وه ده‌ڕوانێته پـرۆسه‌ی ده‌نگدانه‌كه. ده‌شڵێت ئه‌و له‌و بڕوایه‌دایه ئه‌مه ڕۆژێـكی دیكه‌ی گرنگ ده‌بێت له په‌ره‌پـێدانی دیموكراتی له عێراقدا.