به هه‌زاران خوێندكار له كه‌رتی غه‌ززه‌ی فه‌له‌ستین ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ خوێندنگاكانیان، ئه‌وانه‌ی له میانه‌ی هێرشی ئیسرائیلی بۆ سه‌ر میلیشـیاكانی حه‌ماس له كه‌رتی غه‌ززه داخرابوون.
دوای ئه‌وه‌ی به‌هۆی شه‌ڕ و پـێـكدادان و كاری توندوتیژی خوێندنگاكانی كه‌رتی غه‌ززه بۆ نزیكه‌ی یه‌ك مانگ له‌كاركه‌وتن و داخران وا ڕۆژی شه‌ممه سه‌رله‌نوێ ده‌ست به خوێندن كرایه‌وه و خوێندنگاكان له لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه كرانه‌وه.
له میانه‌ی شه‌ڕه‌كه‌ی نێوان ئیسرائیل و گرووپی حه‌ماسی فه‌له‌سـتینی هه‌ندێـك له‌و خوێنـدنگایانه وه‌ك به‌ناگه‌یه‌ك بۆ هاوڵاتیـیان به‌كارده‌هێنران و چه‌ند خوێندنگه‌یه‌كیش كه‌وتنه ژێر هێرشی ئاسـمانی ئیسرائیلی.
ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌یه له ماوه‌ی 22 ڕۆژی هێرشی ئیسرائیلی بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه نزیكه‌ی 1300 فه‌له‌سـتینی كوژران.
شه‌ڕ و پـێـكدادانه‌كه كۆتایی هات دوای ئه‌وه‌ی هه‌ردوو لایه‌ن ئاگربه‌سـتێـكیان ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی ڕابردوو ڕاگه‌یاند.
سه‌باره‌ت به ئاماری كوژراوانی فه‌له‌ستینی ئاكامی هێرشه‌كه‌ی ئیسرائیل بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه جۆن هۆلمس به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری مرۆیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به كاره‌سـات ناودێری ده‌كات. هاوكات سه‌باره‌ت به هه‌وڵه‌كانی فریاگوزاری ناوبراو ده‌ڵێت ئیسرائیل ڕێگه ده‌دات ڕۆژانه بڕێـك خۆراك و پـێداویسـتی پـزیشـكی ڕه‌وانه‌ی كه‌رتی غه‌ززه بكرێن. هاوكات ده‌شڵێت گه‌یاندنی پـتر له كه‌لوپه‌ل بۆ غه‌ززه پـێویسـته.