سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما داوا ده‌کات پـرۆسه‌کانی دادگایی‌کردنی له‌شـکری بۆ گومانبارانی تێرۆریسـت له ده‌زگای هێزی ده‌ریایی ئه‌مه‌ریکی له گوانتانامۆ به‌ی له کوبا بۆ ماوه‌ی 120 ڕۆژ ڕابگیرێت.
ئه‌مه‌ش یه‌کێـکه له‌و کاره سه‌ره‌کیـیانه‌ی به‌ڕێز ئۆباما ده‌سـتبه‌جێ دوای ده‌سـتبه‌کاربوونی وه‌ک سه‌رۆک ئه‌نجامیان ده‌دات. پـێشـبینی ده‌کرێت دادوره لهشـکریـيهکان ڕۆژی چوارشه‌ممه بڕیار له‌سه‌ر ئه‌و داوایه‌ی سه‌رۆک بده‌ن.
ئه‌م ڕاگرتنی پـرۆسه‌ی یاسایییهش ڕێـگا به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئۆباما ده‌دات پـێداچوونه‌وه به‌سه‌ر دۆسـیـيه تایبه‌ته‌کاندا و هه‌روه‌ها سـیسـتیمی دادگایی‌کردنی له‌شـکریدا بکه‌نه‌وه.
ئه‌م فه‌رمانه‌ی سه‌رۆک ئۆباما 21 دۆسێی دادگایی له‌شـکری ده‌گرێته‌وه و له نێویاندا دادگایی‌کردنی ئه‌و پـێنج که‌سه‌ی که پـێلانگێڕانی هێرشه تێرۆریسـتیـیه‌کانی 11 ی سـێپـته‌مبه‌ر تاوانبارکرابوون.