ڕاسـته‌وخۆ ڕێـوڕه‌سمی سوێندخواردنی باراك ئۆباما بـبینه
سه‌رۆك كۆماری هه‌ڵـبژێردراو باراك ئۆباما و ده‌یان ئه‌گه‌ر نا سه‌دان هه‌زار له لایه‌نگرانی ڕۆژێـكی پـڕیان له پـێشـدایه له ئاهه‌نگ‌گێڕان و جه‌ژن‌گرتن له ده‌مێـكدا وه‌كو یه‌كه‌مین ڕێبه‌ری ئه‌فریكایی ئه‌مه‌ریكایی
سوێند‌ده‌درێت.
ئۆباما هه‌ر وه‌كو زۆر له سه‌رۆك كۆمارانی پـێشـین ده‌ست به ئاهه‌نگی سوێندخواردنه‌كه‌ی ده‌كات له نوێژێـكی تایبه‌تدا له كڵێسـای سـان جۆنس ئێپسكبۆڵ كه ته‌نها بلۆكێـك له كۆشـكی سپـیـیه‌وه دوره. ئه‌و و میشـێلی هاوسه‌ری و هه‌روه‌ها جێـگری سه‌رۆك كۆماری هه‌ڵـبژێردراو جۆ بایدن و جڵی هاوسه‌ری و پاشـان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك جۆرج بوش بۆ نۆشینی كافیـیه‌ك له كۆشـكی سـپی یه‌ك ده‌بینـنه‌وه.
فره‌تر له یه‌ك ملیۆن كه‌س وا چاوه‌ڕوان‌ده‌كرێت له ناشـناڵ مۆڵ كه پانتایه‌كه له چیمه‌ن‌نزار هه‌ر له به‌رامبه‌ر كۆنگرسه‌وه به‌ره‌و لینكنی مۆریه‌ڵ له كه‌شێـكی زۆر سـاردی یه‌خ به‌سـتوودا كۆبـبنه‌وه بۆ ئاهه‌نگگێڕانی سوێندخواردنه‌كه كه بڕیار وایه له‌سه‌ر پـیپـلیكانه‌كانی سـاختمانی كۆنگرسی وڵاته یه‌كگرتووه‌كان له ناوه‌ڕاستی به‌یانیدا به میوزیـك ده‌سـتپـێـبكات. Aretha Franklinبه گۆرانی چڕین، چه‌لۆ ژه‌ن Yo-yo Ma و كه‌مان ژه‌ن Itzak Perlman.
بڕیار وایه بایدن یه‌كه‌م جار له لایه‌ن دادوه‌ری دادگای باڵا جان پـۆڵ سـتیڤنس سوێند بدرێت و پاشـان ئۆباما وه‌كو سه‌رۆك كۆمار له لایه‌ن جۆن ڕۆبه‌رت سه‌رۆكی دادی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا سوێند ده‌درێت و پاشـان وتاری سوێندخواردنه‌كه له لایه‌ن ڕێبه‌ری نوێوه پـێشـكه‌ش ده‌كرێت.