له‌و ده‌مه‌ی بان کی موونی سـکرتێری گشـتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان سه‌ردانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی ئاگربه‌سـتێـک له نێوان ئیسرائیل و فه‌له‌سـتینیـیه‌کان ده‌سـته‌به‌ر بکات، هاوکات تانک و سه‌ربازانی ئیسرائیلی ئه‌مڕۆ زیاتر چوونه قوڵایی شـاری غه‌ززه.
هه‌روه‌ها له ده‌مێـکی زووی ئه‌مڕۆدا فڕۆکه جه‌نگیـیه‌کانی ئیسرائیلی بۆردومانی پـتر له 60 ئامانجی حه‌ماسـیان کرد و شه‌ڕ و پـێـکدادانیش له نێوان هێزه‌کانی ئیسرائیلی و گرووپی حه‌ماسـدا هه‌ڵـگیرسـا، ئه‌مه‌ش نوێترین هه‌ڵمه‌تی ئیسرائیله له هێرشه‌که‌یدا بۆ سه‌ر گرووپی حه‌ماس بۆ ئه‌وه‌ی موشه‌کبارانی حه‌ماس بۆ سه‌ر ئیسرائیل بنبڕ بکات.
تا ئێسـتاش له ماوه‌ی ڕۆژانی هێرشی ئیسرائیلی بۆ سه‌ر که‌رتی غه‌ززه پـتر له 900 فه‌له‌سـتینی و به لای که‌م 13 ئیسرائیلی کوژراون.
بڕیاره سـکرتێری گشـتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له دره‌نگانێکی ئه‌مڕۆدا ده‌ست به گه‌شـته‌که‌ی بۆ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بکات و تیایدا سه‌ردانی ئیسرائیل و که‌ناری خۆرئاوا و ئوردن و تورکیا و سـوریا و لوبنان و هه‌روه‌ها کوه‌یتیش بکات.
به‌ڕێز بان کی موون گوتی ئه‌و فشـار ده‌خاته سه‌ر ئیسرائیل و گرووپی حه‌ماس له پـێناو ئه‌وه‌ی بڕیاره‌که‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش په‌سه‌ند بکه‌ن، ئه‌وه‌ی داوای ئاگربه‌سـتێـکی ده‌ستـبه‌جێ ده‌کات.
ئه‌وه‌ی شـایانی گوتنه هه‌فته‌ی ڕابردوو ئه‌نجومه‌نی ئاسایش بڕیاره‌که‌ی ده‌رکرد. هاوکات هه‌ردوو لایه‌نی ئیسرائیلی و گرووپی حه‌ماس بانگه‌شه‌ی کۆتایی‌هێنانی شه‌ڕ و پـێـکدادانی نێوانیان فه‌رامۆش کردووه.