پـۆلیسی عێراقی ده‌ڵێت 23 که‌س کوژراون و 42 که‌سی تریش برینداربوون له ئاکامی هێرشـێـکی خۆکوژی له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی سه‌رۆک عه‌شره‌ته‌کانی عه‌ره‌بی سـوننه له باشوری به‌غدا.
ڕۆژی هه‌ینی کاربه‌ده‌سـتان گوتوویانه ئه‌م هێرشه خۆکوژیـیه له ماڵی شێخ محه‌مه‌د عه‌بدوڵڵا سـاڵح له شـارۆچکه‌ی یوسـفیـیه ڕوویداوه.
تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه‌ش هێشـتا ئاشـکرا نیـیه ئایا شێخ محه‌مه‌د که بۆخۆشی سه‌رۆکی یه‌کێـکه له عه‌شـره‌ته‌کانی عه‌ره‌بی سـوننه له نێو زیانه گیانیـیه‌کاندایه یان نا.
یوسفیـیه یه‌کێـکه له‌و شـارۆچکانه‌ی باشوری به‌غدا که زۆرترایه‌تی دانیشـتووانه‌که‌ی له عه‌ره‌بی سـوننه‌ن و پـێشـتریش ئه‌و ناوچه‌یه به به‌شـێـک له سێ‌گۆشه‌ی مه‌رگ ناسرابوو به‌هۆی ئه‌و توندوتیژیـیانه‌ی تیایدا ڕوویان ده‌دا.