په‌رله‌مانی عێراقی به‌رنووسی یاسایه‌كی ڕه‌تكردۆته‌وه كه ڕێـگا ده‌دات سه‌ربازه‌كانی بیانی له كۆتایی ئه‌مسـاڵیش له عێراقدا بـمێنـنه‌وه.
ئه‌و به‌رنووسی یاسایه كاری نه‌كردۆته سه‌ر مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا. وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ڕێـكه‌وتنی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق مۆركردووه كه به‌پـێی ئه‌و ڕێـكه‌وتنه سه‌ربازه ئه‌مریكایی‌یه‌كان پاش دوا مۆڵه‌تیان له لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه كه له 31 ی مانگی دوازده كۆتایی‌پـێدێت ده‌توانن له عێراق بمێنـنه‌وه.
به‌ریتانیا به‌م دوایـیانه گوتی تا كۆتایی مانگی پـێـنج له عێراق ده‌كشێته‌وه.
له لایه‌كی تره‌وه وه‌زیری ناوخۆی عێراق گوتی 23 كاربه‌ده‌سـته‌كه‌ی كه تاوانباركرابوون به دامه‌زراندنه‌وه‌ی پارتی به‌عسی قه‌ده‌غه‌كراوی سه‌رۆكی پـێشـووی سه‌دام حسێن ئازادكراون.
ئاژانسی ده‌نگوباسی ئه‌سۆشێتد پـرێس له زاری وه‌زیری ئاسایشی نیشـتیمانی شـیروان ئه‌لوائیلی ده‌ڵێت 19 پـیاو هێشـتا ئازاد نه‌كراون.