جۆرج ده‌بلیو بوش سه‌رۆكی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا په‌یمانی به‌رده‌وامی هه‌وڵ و كۆمه‌كـكردنی ئاسایشی داوه له ئه‌فغانسـتان هاوكاتی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی كابوڵ له‌گه‌ڵ حامید كارزای سه‌رۆكی ئه‌فغانیدا.
سه‌رۆك بوش ڕۆژی دووشه‌ممه به به‌ڕێز كارزای گوتووه ده‌توانێت پـشـت به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نوێی ئه‌مریكا بـبه‌سـتێت بۆ به‌رده‌وامی له شه‌ڕی دژی تاڵیبانه‌كانی ئه‌فغانسـتان كاتێـك له مانگی یه‌كی داهاتوودا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نوێ ده‌سـتبه‌كارده‌بێت.
دوابه‌دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش به‌ڕێز كارزای خه‌ڵاتێـكی پـێشـكه‌ش به سه‌رۆك بوش كردووه بۆ ئه‌و هه‌واڵانه‌ی له‌سه‌رله‌نوێ بونیادنانه‌وه‌ی ئه‌فغانسـتاندا داویه‌تی، هه‌روه‌هاش به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی بازرگانی نایاسایی به‌نگ و موخه‌ده‌رات.
ئه‌م سه‌ردانه‌ی سه‌رۆك بوش بۆ ئه‌فغانسـتان دوابه‌دوای سه‌ردانه‌كه‌ی دێت بۆ به‌غدای پایته‌ختی عێراق.
له به‌غداش سه‌رۆك بوش له میانه‌ی كۆنفرانسێـكی ڕۆژنامه‌وانی هاوبه‌شـدا له‌گه‌ڵ نوری ئه‌لمالیكی سه‌رۆك وه‌زیری عێراقدا په‌یامنێری ته‌له‌فیزیۆنی ئه‌لبه‌غدادیـیه به زمانی عه‌ره‌بی به سه‌رۆك بوشی گوت سه‌گ، وه پاشـان پـێـڵاوه‌كانی گرته سه‌رۆك بوش. سه‌رۆك بوش خۆی لادا و پـێڵاوه‌كانی به‌رنه‌كه‌وت و كاربه‌ده‌سـتانی ئاسایشی ئه‌و په‌یامنێره‌یان ده‌سـتگیركردووه و ڕۆژنامه‌وانه‌كانی تریش داوای لێـبووردنیان كرد. دواتر سه‌رۆك بوش وه‌ك نوكته‌یه‌ك گوتوویه‌تی دیاره هه‌سـتی به مه‌ترسی نه‌كردووه.
له لایه‌كی تریشه‌وه حكومه‌تی عێراق ئه‌و په‌یامنێره‌ی ده‌سـتگیركردووه كه پـێڵاوه‌كانی گرتبووه سه‌رۆك بوش. كاربه‌ده‌سـتانی عێراقی ڕۆژی دووشه‌ممه ئیدانه‌ی ئه‌و ڕه‌فتاره‌ی مونته‌زه‌ر ئه‌لزه‌یدیـیان كردووه و داوای ئه‌وه‌شـیان كردووه ته‌له‌فیزیۆنی ئه‌لبه‌غدادیـیه داوای لێـبووردن بكات.
له به‌رامبه‌ردا ته‌له‌فیزیۆنی ئه‌لبه‌غدادیـیه داوای ئازادكردنی په‌یامنێره‌كه‌یانی كردووه. ده‌شڵێت ئازادكردنی په‌یامنێره‌كه‌یان له‌سه‌ر بنچینه‌ی وه‌ك ده‌ڵێت ئه‌و ئازادی ڕاده‌ربڕینه‌یه كه ئه‌مریكا په‌یمانی به عێراقیـیه‌كان داوه.
سه‌رۆكی پـێشـووی پارێزه‌ره‌كانی سه‌دام حسێن به كه‌ناڵی ئه‌لجه‌زیره‌ی عه‌ره‌بیشی گوتووه ئاماده‌یه داكۆكی له ئه‌لزه‌یدی بكات.
هاوكات له گه‌ڕه‌كی شـاری سه‌دری به‌غدا و له شـاری پـیرۆزی نه‌جه‌فی شـیعه‌كانیش ڕۆژی دووشه‌ممه خۆپـیشـاندان كراوه و داوای ئازادكردنی ئه‌و په‌یامنێره‌ی ته‌له‌فیزیۆنی ئه‌لبه‌غدادیـیه‌یان كردووه.