پاش کێشمه‌کێشێـکی دورودرێژ له په‌رله‌مانی عێراق قانونی هه‌ڵـبژاردنی پارێزگاکان په‌سه‌ندکرا. به‌پـێی ده‌سـتوری عێراق هه‌ر پارێزگایه‌ک ئه‌نجومه‌نێـک پـێـکده‌هێنێت که وه‌کو په‌رله‌مانێـک حسابی بۆ ده‌کرێت.
به‌ڵام به ته‌نها له پارێزگاکانی هه‌رێمی کوردسـتان هه‌ڵـبژاردن ناکرێت و هه‌روه‌ها له که‌رکوکیش به‌هۆی ئاڵۆزی سـیاسی و ئاسـایشی هه‌ڵـبژاردن دواخرا.
هاوکارمان ده‌خیلی شه‌ممۆ به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتنی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی بۆ ئه‌م بابه‌ته ته‌رخانکردووه و ئه‌م به‌ڕێزانه‌ش میوانانی به‌رنامه‌که بوون:
خه‌سـره‌و گۆران، جێـگری پارێزگاری موسـڵ.
دکتۆر مه‌مۆ عوسـمان، له دیوانی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردسـتان و وه‌زیری پـێشووی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی له حکومه‌تی عێراقدا.
ئه‌مین بابا شـێخ، شـاره‌زای کاروباری سـیاسی و په‌یوه‌ندی نێونه‌ته‌وه‌یی له سـلێمانی.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌که بن له ڕێـگه‌ی کلیـکـکردنی ئه‌و فایله ده‌نگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌که‌ی 45:58 خوله‌که.