ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆکایه‌تی عێراق ڕێـکه‌وتنی ئاسایشی له‌گه‌ڵ وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا په‌سه‌ندکرد سه‌باره‌ت به مانه‌وه‌ی هێزه‌کانی سـوپای ئه‌مریکا له عێراق بۆ ماوه‌ی سێ سـاڵی دیکه.
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه ده‌سه‌ڵاتدارانی باڵای ئه‌مریکا له به‌غدا خۆشـحاڵی خۆیان ده‌ربڕی و باڵوێزی ئه‌مریکی له عێراق ڕایان کرۆکه‌ر و فه‌رمانده‌ی باڵای هێزه‌کانی ئه‌مریکا له وڵاته ژه‌نه‌ڕاڵ ڕه‌ی ئۆدیرنۆ ڕایانگه‌یاند ده‌ڕوانـنه که‌مکردنه‌وه‌ی زیاتری هێزه‌کانی ئه‌مریکا و ئاسایـیکردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیـیه‌کانی نێوان ئه‌و دوو وڵاته هاوتا و خاوه‌ن سه‌روه‌ره.
له لای خۆیه‌وه گوته‌بێژی کۆشـکی سـپی دانا پـێرینۆ خۆشـحاڵی خۆی بۆ په‌سه‌ندکردنی ئه‌و ڕێـکه‌وتنه ده‌ربڕی و گوتی ڕێـکه‌وتنه‌که ڕێـنمایی په‌یوه‌ندیـیه‌کانی داهاتوو له‌گه‌ڵ به‌غدادا ده‌کات و ده‌سـکه‌وته دیموکراتیـیه‌کان پـته‌و ده‌کات و سه‌روه‌ری عێراقیش ده‌چه‌سـپـێـنێت.
له لایه‌کی دیکه په‌رله‌مانتارانی نه‌یاری ئه‌و ڕێـکه‌وتنه توانیـیان به‌ڵـێنێـک به‌ده‌سـتبهێنن سه‌باره‌ت به سـازدانی ڕیفراندۆمێـکی گشـتی له‌سه‌ر ئه‌و ڕێـکه‌وتنه له ماوه‌ی شه‌ش مانگدا.
هاوکات ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له پارێزگای ئه‌نبار ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق ڕایانگه‌یاند له ئاکامی ته‌قینه‌وه‌ی دوو ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو نزیـک بنکه‌کانی پـۆلیس به لای که‌م 15 که‌س کوژران.
له هه‌واڵێـکی تردا له موسـڵ چه‌ند چه‌کدارێـکی نه‌ناسـراو ئه‌فسه‌رێـکی پـۆلیسـیان کوشت و یه‌کێـکی تریان بریندارکرد.