کاربه‌ده‌سـتانی کۆریای باشور که له کۆریای باکور کارده‌که‌ن گه‌ڕانه‌وه بۆ وڵات له ده‌مێـکدا په‌یوه‌ندیـیه‌کانی نێوان ئه‌و دوو وڵاته نه‌یاره به‌ره‌و خراپی ده‌ڕوات. هه‌ردوولایان له خۆئاماده‌کردندان بۆ داخسـتنی ته‌واوی سـنووره‌کانیان. کۆریای باکور به‌ڵـێنی‌داوه هه‌فته‌ی داهاتوو ئه‌و بڕیاره جێبه‌جێ بکات. په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریکا کۆرت ئه‌چین له سـیۆله‌وه ڕاپـۆرتی ناردووه و هاوکارمان موعته‌به‌ر شـیروانی به کوردی ئاماده‌ی کردووه.
هه‌ینی شه‌مه‌نده‌فه‌رێـکی بارهه‌ڵـگری کۆریای باشور توانی وه‌ک دوا سه‌فه‌ری ده‌ربازی کۆریای باکوربێت. ده‌ربازبوونی ڕۆژانه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ران وا دیاره نرخی سـمبولیـکی ئه‌وه‌نده زۆره که شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌که ئه‌م گه‌شته‌ی به ته‌واوه‌تی بێ بار بوو.
کاربه‌ده‌سـتێـکی ناو شه‌مه‌ندنه‌فه‌ره‌که ده‌ڵێت هه‌رچه‌نده هاتووچۆی قه‌تار بۆ ئێسـتا ڕاگیراوه، به‌ڵام هیواداره له پاشه ڕۆژ ده‌سـتپـێـبکرێته‌وه.
ڕێـگای هاتووچۆی شه‌مه‌نده‌فه‌ر و پـرۆگرامی گه‌شـتیاری بۆ شـاری کایسۆنگی کۆریای باکور دواترین پـرۆژه‌ی هه‌ردوو کۆریایه که ڕاده‌گیرێن له‌گه‌ڵ که په‌یوه‌ندی هه‌ردوولا خراپتری لێـدێت، وه هه‌رێمێـکی هاوبه‌شی گه‌شـتیاریـیان له مانگی حه‌وتیش داخرا پاش ئه‌وه‌ی سـه‌ربازانی کۆریای باکور ته‌قه‌یان له ژنێـکی کۆریای باشور کرد و کوشـتیان و ئاماده نه‌بوون هاوکاری له‌گه‌ڵ لێـکۆڵینه‌وه له‌و باره‌یه‌وه بکه‌ن.
هه‌ینی شه‌ش کاربه‌ده‌سـتانی حکومه‌تی کۆریای باشور له ناو ئه‌و که‌سـانه بوون که چوونه ناو باشور له پاش به کۆتایی‌هاتنی کاری ڕۆژانه‌یان له پارکێـکی پـیشه‌سـازی هاوبه‌ش له کایسـۆنگ.
دووشه‌ممه یه‌کی مانگی دوازده ئه‌و کاته ده‌بێت که کۆریای باکور به‌ڵـێنی‌داوه به ته‌واوه‌تی سـنووری له‌گه‌ڵ کۆریای باشور دابخات. پـیونگیانگ له سـه‌رۆکی کۆریای باشور لی میۆنگ باگ توڕه‌یه له‌به‌ر ڕێبازه‌کانی کۆنه‌پارێزانه‌ی.