سه‌رۆكی هه‌ڵـبژێردراوی وڵاته یه‌كگرتووه‌كان باراك ئۆباما نزیكه‌ی دوو مانگ پـێش ئه‌وه‌ی ده‌ست‌به‌كاربكات ڕۆژی دووشه‌ممه تیمی ڕێبه‌رایه‌تی ئابووریـیه‌كه‌ی ڕاده‌گه‌یه‌نێت.
بڕیار وایه ڕۆژی دووشه‌ممه ئۆباما له كۆنفرانسـێـكی ڕۆژنامه‌وانیدا له شـاری شـیكاگۆ كاربه‌ده‌سـته سه‌ره‌كیـیه‌كان كه له چاودێری پلانی چاككردنه‌وه‌ی ئابووری به‌رپـرسـیارن به مه‌به‌سـتی دروسـتكردنی ملیۆنه‌ها كار ڕابگه‌یه‌نێت.
بازاڕه‌كانی دارایی وڵاته یه‌كگرتووه‌كان له ڕۆژی هه‌ینی كاردانه‌وه‌ی پـۆزێتیڤانه‌یان هه‌بووه له‌و كاته‌ی زانیویانه Timothy Geithner سه‌رۆكی ئێسـتای بانكی یه‌ده‌كی فیدراڵی نیویۆرك له‌وانه‌یه بـبێته وه‌زیری دارایی ئاینده.
ئۆباما هه‌روه‌ها چاوه‌ڕوان ده‌كرێت Lawrence Summers وه‌كو سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ئابووری نیشـتیمانی ده‌سـتنیشـان بكات كه ئه‌و وه‌زیری دارایی بووه له ده‌می بێـڵ كلنتن.